لە میانەی دیداری لەگەڵ نێردراوی پزیشكانی بێ سنور.. كه‌عبی ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پیشاندا بۆ پشتگیری له چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌و هه‌ماهه‌نگی پێویست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، كه هاوكاری له‌گه‌ڵ نێرده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خزمه‌تگوزاری مرۆیی و زانستی و پزیشكی رون و ئاشكرا پێشكه‌شی گه‌لی عێراق ده‌كه‌ن، به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ناكرێت ده‌ستبگرینه‌وه له هه‌ر كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ك، كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان له وڵات‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌و وتانه‌ی كه‌عبی له میانه‌ی دیدارێكی هات، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی حوزه‌یران له نوسینگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ تیمێكی نێونه‌ته‌وه‌یی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنور ئه‌نجامیداو تیمه‌كه له سامۆیل د‌یڤید تیۆدۆر، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌و شیرین عه‌لی، راوێژكاری رێكخراوه‌كه پێكهاتبو. هه‌ر له‌و دیداره‌دا كه‌عبی ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌مو پشتیوانییه‌ك و فه‌راهه‌مكردنی هه‌مو پێویستییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی رونیكرده‌وه، كه ئه‌ركی رێكخراوه (مرۆیی روته) بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو به‌رپرسانی ناوخۆی وڵات له به‌غداو پارێزگاكان ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن و له هه‌مو كات و هه‌لومه‌رجێكدا پشتیوانی‌یان بكه‌ن.
كه‌عبی په‌ژاره‌ی خۆی له‌وه ده‌ربڕی هه‌مو وڵاتانی جیهان به‌ده‌ست ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌ناڵێنن، به‌تایبه‌ت وڵاتی هیندستانی دۆست، كه روبه‌ڕوی خراپترین شه‌پۆلی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌گریسه بوه‌ته‌وه‌و زیانێكی زۆری مرۆیی پێگه‌یاندوه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، باس له‌و پلانه كرا نێرده‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كات و بڕیاره له ناوخۆی عێراق جێبه‌جێی بكات، كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی (میسان، واست، نه‌جه‌ف، زیقار، به‌سره) ده‌گرێته‌وه‌و دواتریش پارێزگاكانی تری عێراقی به‌دوادا دێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زۆرێك له پرۆژه پزیشكی و په‌رستاری و چاره‌سه‌رییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت. ته‌ئكیدیشی له رۆڵی ئه‌نجومه‌ن كرده‌وه له‌مه‌ڕ دواندنی ئیداره‌ی پارێزگاكان به مه‌به‌ستی لابردنی ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی دێنه به‌رده‌م كار‌و خزمه‌تگوزارییه مرۆییه گه‌وره‌كانی نێرده‌كه، ستایشی ئه‌و كارانه‌شی كرد رێكخراوه‌كه له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامیداوه، كه گیرۆده‌ی كه‌می بینای ته‌ندروستی و كادیر و ئامێر‌و ده‌رمانه.
له دیداره‌كه‌دا رێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر هه‌ر شتێك پێویست بكات بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیه‌كی كارا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی دروستكردنی ده‌رفه‌ت تا پزیشكه‌كان له ناوه‌نده زانستییه پسپۆڕییه‌كانی سه‌ر به رێكخراوه‌كه مه‌شقیان پێ بكرێت، هه‌روه‌ها نێرده‌ی پزیشكانی بێ سنور، ئاماژه‌ی به پێشنیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد بۆ دروستكردنی ناوه‌ندێكی پزیشكی پسپۆڕی پێشكه‌وتو له نه‌ینه‌واو له ئێستاشدا ئه‌و پرۆژه‌یه چوه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی نێرده‌كه پێزانینی خۆی بۆ هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و راپه‌ڕاندن له عێراق ده‌ربڕی به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌كییه ناوازه‌و هاوكارییه بێ سنورانه‌ی پێشكه‌شی كاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان كردوه له به‌غداو پارێزگاكان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه له‌ماوه‌ی داهاتودا ده‌ستده‌كه‌ن به كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی پزیشكی له عێراقدا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٦/١٣