کەعبی چاوی كه‌وت به باڵیۆزی ئوردن و داوایكرد په‌یوه‌ندییه میژوییه‌كان بۆ پته‌وكردنی هاوكارییه ئابوری و زانستی و رۆشنبیرییه‌كان سودیان لێوه‌ربگیرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2021، له نوسینگه‌ی خۆی، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشوازیكرد له به‌ڕێز مونتهسهر عه‌قله، باڵیۆزی ئوردن له عێراق و نه‌زال شهرایری، راوێژكاری، به ئاماده‌بونی به‌ڕێز شێركۆ میروه‌یس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ریه‌ك له فالح ساری و ته‌ها دیفاعی په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز.
له‌و دیداره‌دا كه‌عبی ئاماژه‌ی به راده‌ی نزیكی و هاوبه‌شییه گه‌وره‌كانی نێوان عێراق و مه‌مله‌كه‌تی هاشمی كرد، له‌وانه‌ش پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و درێژبونه‌وه‌ی عه‌شایه‌ری جگه له زمان و ئایین و هاوچاره‌نوسی، دواتریش قه‌باره‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ی نێوان هه‌ردو وڵاتی له گۆڕه‌پانه‌كانی زانست و ئابوری و بازرگانی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و رێكه‌وتننامه هاوبه‌شه‌كان خسته‌ڕو، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو گه‌ل ته‌واو ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و هێنانه ئارای گه‌وره‌ترینی ئه‌وه‌ی له توانادایه له ده‌ستكه‌وت كرد به‌وشێوه‌یه‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو گه‌لی برا بكات، هاوكات شانازی به هه‌ڵوێستی ئه‌مدواییه‌ی میرنیشینهكه كرد سه‌باره‌ت به كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ره‌تكردنه‌وه‌ی دوژمنكاری زایۆنی دژ به فه‌له‌ستین.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه باڵیۆزی ئوردنی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌ربڕی له به‌ڕێوه‌چونی پاك و بێگه‌ردی و شهفافیانهی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ته‌شریعی، رونیشیكرده‌وه، كه عێراقی دراوسێ، وڵاتێكی خاوه‌ن مێژوی گه‌وره‌و شارستانییه‌تی ره‌سه‌نه‌و ده‌توانێت به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی، كاروباره ناوخۆییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
٢٠٢١/٦/١٣