پیرۆزبایی له جه‌ژنی 152 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری عێراقی ده‌كات.. كه‌عبی داوا ده‌كات چاودێری خێزانی رۆژنامه‌نوسه شه‌هیده‌كان بكرێت و سه‌رجه‌م ئاسانكارییه‌ك بۆ كۆڕی رۆژنامه‌نوسان بكرێت كه خۆی له دابینكردنی ماف و گه‌شتن به میدیایه‌كی ئازاد‌و پیشه‌یی و راستگۆدا ده‌بینێته‌وه
كه‌عبی ته‌ئكید له پێویستی كاراكردنی یاسای پاراستنی رۆژنامه‌نوسان ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێداگره له ده‌ركردنی ئه‌و رێسایانه‌ی ئازادی رۆژنامه‌وانی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی حوه‌زه‌یرانی 2021، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی 152 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری عێراقییه‌وه پیرۆزبایی له رۆژنامه‌نوسان كرد‌و رۆڵ و كاریگه‌ری رۆژنامه‌وانی له به‌رگریكردن له مافه‌كانی گه‌ل به‌رزنرخان و ستایشی ئاماده‌یی بێ وێنه‌ی رۆژنامه‌وانی عێراقی كرد له گۆڕه‌پانه‌كانی گوفتاری ئازاد‌و بوێری و تێكۆشان و ئه‌و شه‌هیدانه‌ی پێشكه‌شیكردوه كه رێگاكانی ئازادییان رۆشنكردوه‌ته‌وه له پێناو به‌رگریكردن له نیشتمان به‌رهه‌ڵستی ده‌سته‌و تاقمه تاریكپه‌رسته تیرۆریسته‌كان بونه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌عبی رایگه‌یاندوه: “ئه‌وپه‌ڕی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی خۆم ئاراسته‌ی سه‌ندیكای رۆژناموسان و داموده‌زگا میدیاییه‌كان و كۆڕی رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی 152 ساڵه‌یانه‌وه، رۆڵیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و دروستكردنی مرۆڤ و پته‌كردنی به‌ها ئه‌خلاقی و نیشتمانی و دیموكراتییه‌كان وه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان بۆ شێوه‌كانی توندڕه‌وی و تیرۆر به‌رز ده‌نرخێنم.
جێگری یه‌كه‌م جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر كاراكردنی یاسای رۆژنامه‌نوسان به‌وشێوه‌ی ئازادی راده‌ربڕینیان و بۆچونه‌كانیان به‌پێی میكانیزمه ده‌ستورییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات، هاوكات پێداگری و سوربونی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی خسته‌ڕو له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و رێسایانه‌ی، كه ئازادی رۆژنامه‌وانی و كاری میدیایی به‌هێز ده‌كه‌ن، داواشی له هه‌موان كرد كاری جدی بكه‌ن بۆ فه‌راهه‌مكردنی مافه‌كانی رۆژنامه‌نوسان و پێشكه‌شكردنی هه‌مو ئاسانكارییه‌ك تا بتوانن له كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوبن و بگه‌نه میدیایه‌كی ئازاد‌و پیشه‌یی و راستگۆ، كه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا ورده‌كاربێت، هاوكات داواشیكرد چاودێری تایبه‌ت پێشكه‌شبكرێت به خێزانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی شه‌هیدكراون وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌و خوێنه ئاڵه‌ی رۆڵه‌كانیان به‌سه‌ر میحرابی هۆشیاری و راستی و گوفتاری دروستدا رشتیان.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٦/١٥