ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیدەکات لەسەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان وە پەڕلەمانتارەکان لەلیژنەی گەنجەکان و وەرزشداو بەرپرسەکانی پۆلی پاراستنی خانووی ئەنجومەن

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لەسەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتـی هەرێمی کوردستان لەبەغدا بەڕێز فارس عیسا.

لەدیداڕەکەدا تاوتوێکرالە لایەنەکانی هاوکاری و هەماهەنگی لەنیوان ئەمینداریەتی گشتی و نوێنەرایەتیداوەمیکانیزمی پەیوەندی لەنیوانیاندالە کاروباری بەڕێوەبردن و هونەریدا .

هەروەها ئەمینداری گشتی پێشوازیکردلە هەردوو پەڕلەمانتاردیاربەرواری و ئارەزوو مەحموود دوو ئەندامەکانی لیژنەی گەنجەکان و وەرزش وە گفتوگۆکرالەسەر هەندێک کاروباری پەیوەندیداربە لیژنەکەوکارەکەی لەم ماوەیەداوەهەماهەنگی کردن لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتی لەکاروباری بەڕێوەبردن و هونەریدا .

هەروەهائەمینداری گشتی ، پێشوازیکردلەلیوا جبرائیل زێباری وەئەفسەرەبەڕێزەکانی بەرپرسی پۆلی پاراستنی خانووی ئەنجومەنی نوێنەران ، کەباسکرالەچەندکاروبارێکی بەڕێوەبردنی پەیوەندیداربە پۆلەکەوەوڕێکارەکان کە بەڕێکراون بۆپاراستنی خانووی ئەنجومەنی نوێنەران ،سەرەڕای گفتوگۆکردن لە بابەت چەندپێویستی وپێداویستیەکانی پۆلەکە .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە ١٦/٦/٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X