لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌نوسان سه‌ردانی سه‌ندیكای روَژنامهنوسان ده‌كات
رۆژی سێشه‌ممه 15/6/2021 لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی لیژنه‌كه په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی وئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران جێگری سه‌رۆكی لیژنه به‌ڕێز دیار به‌رواری و بڕیارده‌ری لیژنه خاتوو ئاره‌زو مه‌حمود سه‌ردانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانیان كرد و پیرۆزبایی خۆیان به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌نوسی نیشتمانی پێشكه‌ش نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسان موئه‌یه‌د ئه‌للامی كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌كه پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ناوه‌ندی راگه‌یاندن كرد ئاواتی سه‌ركه‌وتن وده‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆخواستن ، كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و یه‌كێتی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشیش به‌تایبه‌تی رۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه له‌پاڵپشتی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش بۆ ئه‌و یاسا گرنگانه‌ی ده‌ریانكردووه بۆلایه‌نه وه‌رزشییه‌كان
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار علێوی ئاماژه‌ی به‌رۆڵی سه‌ندیكادا به به‌ستنی كۆڕ‌و چاوپێكه‌وتنی دهزگاوهرزشییهكان بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌ش به‌سه‌ندیكا وكارمه‌ندانی ناوه‌ندی راگه‌یاندنه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌رك و ماندوبونیان له چاودێری وبه‌دواداچونی چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وروماڵكردنی به‌رده‌وامی كار‌و چالاكیه‌كانی نێو لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
لای خۆیه‌وه نه‌قیبی سه‌ندیكا سوپاسی لیژنه‌كه‌ی كرد بۆسه‌ردان و پێشكه‌شه‌كردنی پیرۆزباییه‌كه‌یان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
15/6/2021