لیژنه‌ی‌ لاوان و وه‌رزش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پرۆژه‌یاسای‌ چاودێری‌ په‌رله‌مانی‌ تاو وتوێ‌ ده‌كات

رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 15/6/2021 لیژنه‌ی‌ لاوان و وه‌رزش به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی‌ وجێگره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانتار دیار به‌رواری‌ و بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ ئاره‌زو مه‌حمود له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كه‌هه‌ریه‌ك له‌ لۆردجیرمی‌ پێرفس و خاتوو ریانۆن هۆلیس وخاتوو عه‌دله‌ كوردی‌ خاتوو به‌تول ئه‌لره‌فاعی‌ كۆبونه‌وه‌ و تاو وتوێی‌ ئه‌وبابه‌تانه‌یان كرد كه‌ له‌خشته‌ی‌ كاره‌كه‌داهاتبوو .
له‌میانه‌ی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌ ئه‌له‌كترۆنیه‌دا كه‌له‌باره‌گای‌ لیژنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو چه‌ندین بابه‌ت له‌وانه‌ گشتی‌ تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای‌ چاودێری‌ په‌رله‌مانی‌ تاو وتوێكرا.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بیرۆكه‌ی‌ سه‌ره‌تایی‌ تایبه‌ت به‌چۆنیه‌تی‌ قۆناغی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌ بۆبه‌ده‌ستهێنانی‌ باشترین ئه‌نجام تاووتوێكرا ،و رێكخستنی‌ كۆبونه‌وه‌ و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وگه‌نجانه‌ی‌ به‌ئامانج گیراون تا وه‌ڵامی‌ راست ودروست بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌.
له‌كۆتاییدا لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا به‌ناردنی‌ كۆمه‌ڵێك پرسیار بۆ ده‌زگای‌ هاوبه‌شانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پێش گشتگیركردنی‌ به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا ، هه‌روه‌ها دانیشتنێكی‌ گوێگرتن رێكبخرێت له‌گه‌ڵ ده‌زگای‌ هاوبه‌شانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌.
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
2021/6/15



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X