دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ـی حوزه‌یرانی 2021، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار، ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستی ده‌ستكردن به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك تا ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌پێی یاسای نوێی كۆمسیۆن ژماره (53)ی هه‌مواركراوی ساڵی 2017ی كارپێكراو، هه‌ڵببژێردرێن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ندوێنه‌ران داوایكرد له هه‌فته‌ی داهاتودا واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریبكرێت، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی بڕیارلێدراوی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی ئێستای مافه‌كانی مرۆزڤ نزیكبوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كۆتایی پێبێت له 20-7-2021.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٦/١٦