د.بەشیر حەداد: ئۆکرانیا وڵاتێکی بەرهەمهێنەرە و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە، کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر عێراق

رۆژی پێنجشەممە ١٧/٦/٢٠٢١، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا، پێشوازی کرد لە د.عیماد بالگ، نوێنەری فەرمی ژووری بازرگانی ئۆکرانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری.
لە دیدارێک دا زیادکردنی قەبارەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هاوبەشی و لێکتێگەشتن لەگەڵ کۆمپانیا ئۆکرانییەکان و بەشداری کردنیان لە دووبارە بونیاتنانەوەی ژێرخانی وڵات و پیشەسازییەکەی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە تاوتوێ کران.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند:”ئۆکرانیا یەکێکە لە وڵاتە بەرهەمهێنەرەکان، زیادکردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ئەو وڵاتە دۆستە، کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە سەر وڵاتەکەمان، دەبێت هانی بازرگان و کۆمپانیا عێراقییەکان بدەین هاوکارییەکانیان زیاتر بکەن لەگەڵ هاوبەشە ئۆکرانییەکانمان لە تەواوی بوارەکان دا و کاریش بکرێت بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکان بۆ بەشداری کردن لە دووبارە بونیاتنانەوەی ژێرخانی وڵات.”
هەر لەو دیدارەدا نوێ کردنەوەی لێکتێگەشتنەکانی نێوان هەردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی عێراقی و هاوتا ئۆکرانییەکەی تاوتوێ کران.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنجشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X