بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ لاوان و وه‌رزش پێشوازی‌ له‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ لاوان و وه‌رزشی‌ كه‌ركوك ده‌كات

رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 17/6/2021 په‌رله‌مانتار ئاره‌زوو مه‌حمود خدروه‌ك نوێنه‌ری‌ لیژنه‌كه‌ پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز مه‌روان ئه‌حمه‌د عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ری‌ لاوان ووه‌رشی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بۆتاووتوێكردنی‌ گرنگنرین كێشه‌ی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان.
له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی‌ شاری‌ وه‌رزشی‌ كه‌ركوكیان كرد و ئه‌و چالاكیانه‌ی‌ كۆڕبه‌نده‌كان سازیده‌كه‌ن و پاره‌ی‌ گونجاوی‌ بۆته‌رخانبكرێت
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار خاتوو ئاره‌زوو وتی‌ پێویسته‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان و كۆڕبه‌نده‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ لاوان و وه‌رزش سه‌ربه‌پارێزگاكان نه‌مێنێت له‌پێناو بۆ ئاگاداربوون له‌ پلان وئه‌و به‌رنامانه‌ی‌ كه‌ بۆبه‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان دانراوون.
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
2021/6/17



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X