لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ میوانداری‌ وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێبوون وكادیره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ ده‌كات

رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 16/6/2021 لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار وه‌لید ئه‌لسه‌هلانی‌ و به‌ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ میوانداری‌ وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێبوون به‌ڕێز خاتوو نازه‌نین موحه‌ممه‌د وكادیره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ وه‌زاره‌تیانكرد ،باسی‌ ئه‌ پرۆژانه‌ كرا كه‌ ته‌واوكراوه‌ وكه‌ ته‌واونه‌كراوه‌ به‌هۆی‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ له‌پارێزگاكان ووه‌زاره‌ته‌كانی‌ وڵ‌ت هه‌روه‌ها ئه‌وپرۆژانه‌ی‌ كۆمپانیا گشتییه‌كانی‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێبوون جێبه‌جێی‌ ده‌كات
له‌سه‌ره‌تای‌میواندارییه‌كه‌داكه‌له‌هۆڵی‌ ده‌ستووری‌ به‌ڕێوه‌چوو سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ به‌خێرهاتنی‌ وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كه‌ و كادیره‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ كرد
په‌رله‌مانتاره‌كان پرسیاره‌كانیان ده‌رباره‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌وپرۆژانه‌ی‌ وه‌ستاوه‌ گرنگترینیان پرۆژه‌كانی‌ ئاوی‌ به‌سراو كه‌ربه‌لا و سه‌ماوه‌ بوو ویستیان بزانن بۆ پرۆژه‌كه‌یان اه‌كۆمپانیای‌ جێبه‌جێكار سه‌ندۆته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی‌ ئاوی‌ ئه‌لخه‌یراتكه‌ حه‌وت ساڵه‌ كاری‌ تیاناكرێت و وه‌ستاوه‌ وهۆكاری‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ و جێبه‌جێنه‌كردنی‌ ئه‌و پرۆژانه‌ پاڵپشت به‌بڕیاری‌ 347 ، هه‌روه‌ها دۆسییه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نیشته‌جێبوون ، وچاككردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌كانی‌ شاری‌ به‌غداو رێگاسه‌ره‌كییه‌كانی‌ پارێزگاكان و داوابكرێت ئه‌و دۆسی یه‌ له‌پرۆژه‌كانی‌ ساڵی‌ 2021 دا جێبكرێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ بابه‌تی‌ دیزاینی‌ بنچینه‌یی‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختیانكرد هه‌روه‌ها بتوانرێت وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ئه‌میندارێتی‌ به‌غدا هاوكاری‌ یه‌كتربن له‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ زبڵ وخاشاك تا وێنه‌ی‌ شاره‌كه‌ جوانترببێت وێڕای‌ ئه‌وه‌ش ده‌روازه‌كانی‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ پارێزگاكان چاكبكرێنه‌وه‌ هه‌روه‌ها رێگای‌ مه‌نده‌لی‌ له‌پارێزگای‌ دیاله‌ كه‌ له‌خزمه‌تگوزاریدا هه‌ژاره‌ .
لای‌ خۆیه‌وه‌ وه‌زیره‌كه‌ ده‌سه‌ڵ‌ته‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ بۆ روونكردنه‌وه‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كاندا و وتیشی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌پرۆژه‌كان دوای‌ جێبه‌جێكردنی‌ به‌نده‌كانی‌ بودجه‌ ، وتیشی‌ پێویست ئاوی‌ پاك بگاته‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان وتیشی‌ هه‌ندێك گرێبه‌ست دواكه‌وتووه‌ به‌هۆی‌ جێبه‌جێنه‌كردنییه‌وه‌.
بۆده‌روازه‌ كانی‌ به‌غداش خاتوو نازه‌نین وتی‌ پاره‌ی‌ بۆته‌رخانكراوه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا كاری‌ تیاده‌كرێت زۆربه‌ی‌ رێگاكانیش پێویستیان به‌قیرتاوكردنه‌وه‌ هه‌یه‌.
وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێبوون به‌پێویستیزانی‌ لیژنه‌كه‌ پاڵپشتی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و كۆمپانیا كه‌مته‌رخه‌مانه‌ی‌ كاره‌كانیان دواخستووه‌ و فشاریان بخه‌نه‌سه‌ر تائه‌وپرۆژانه‌ی‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵكردوون جێبه‌جێبكه‌ن وتیشی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ نه‌وت ده‌گه‌ینه‌ رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی‌ مادده‌ی‌ ئه‌سفه‌لت و قیرمان بۆدابینبكات بۆچاككردنه‌وه‌ی‌ رێگاكان.
هه‌روه‌ها وه‌زیر وتی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌رخه‌تین بۆ دروستكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌كانی‌ نیشته‌جێبوون وكارده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی‌ نیشتمانی‌ وه‌به‌رهێنان بۆجێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ و ته‌واوكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئه‌لعومریه‌ی‌ نیشته‌جێبوون له‌ئێستادا 10% ی‌ ته‌واوكراوه‌.
له‌كۆتایی‌ میواندارییه‌كه‌دا لیژنه‌كه‌ ئاماده‌یی‌ خۆی‌ نیشاندا بۆ لابردنی‌ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی‌ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كاندا
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
16/6/2021