لیژنه‌ی‌ رۆشنبیری‌ له‌گه‌ڵ باڵوێزی‌ ئازه‌ردا تاووتوێی‌ رێوشوێنی‌ كاراكردنی‌ هاریكاری‌ رۆشنبیری‌ وشوێنه‌واره‌كانی‌ هه‌ردوو وڵ‌ت ده‌كه‌ن

لیژنه‌ی‌ رۆشنبیری‌ و گه‌شتوگوزار وشوێنه‌وار له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ باڵوێزی‌ ئازه‌ردا تاووتوێی‌ رێوشوێنی‌ كاراكردنی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌شی‌ نێوان عیراق و وڵاتی‌ ئازه‌ربێجان له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كه‌ن له‌نێویااندا گۆڕینه‌وه‌ی‌ پسپۆڕی‌ رۆشنبیری‌ شوێنه‌وار وپاشماوه‌ی‌ جه‌نگ له‌ شوێنه‌ ئاسه‌واره‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵ‌تی‌ هاوڕێ‌
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ خاتوو سه‌میعه‌ ئه‌لغه‌للاب له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ باڵوێزی‌ ئازه‌ربێجان به‌ڕێز نه‌سیر ناتیق مه‌مدۆف وشاندی‌ یاوه‌ری‌ ئه‌مڕۆ له‌باره‌گای‌ لیژنه‌كه‌ له‌په‌رله‌مان وتی‌ عیراق و ئازه‌ربێجان مێژوو وشارستانی‌ دێرین و موسوڵمانیه‌تێكی‌ قوڵی‌ هاوبه‌ش به‌یه‌كیان ده‌به‌ستێته‌وه‌ ، وه‌ داوای‌ كاراكردنی‌ لایه‌نی‌ گه‌شتوگوزاری‌ نێوان هه‌ردوو وڵ‌تی‌ كرد ، هه‌روه‌ها كارئاسانی‌ بۆ گه‌شتیار و سه‌ردانكه‌ران بكرێت له‌ئازه‌ره‌و بۆعیراق و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ .
لای‌ خۆیه‌وه‌ مه‌مدۆف سوپاسی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ی‌ كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌یان و قه‌باره‌ی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ رۆشنبیری‌ خسته‌ڕوو و باسی‌ میواندارێتی‌ باكۆ ی‌ پایته‌ختی‌ ئازه‌ربێجانی‌ كرد له‌خولی‌ 43 ی‌ رێكخراوی‌ یونیسكۆ ساڵی‌ 2019 كه‌ شاری‌ بابل خرایه‌ ناو په‌ڕاوی‌ كه‌له‌پووری‌ جیهانی‌ ، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی‌ یارمه‌تیه‌كانی‌ وڵ‌ته‌كه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق له‌كاتی‌ په‌تای‌ كرۆنادا
هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر گرێبه‌ستی‌ رێكه‌وتنێك كارئاسانی‌ بۆهاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ شانده‌ رۆشنبیرییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵ‌تی‌ هاوڕێ‌ بكرێت.
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن

٢٠٢١/٦/١٦



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X