سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێکی سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە شاندێکی سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان بە سەرۆکایەتی بەرێز ئایب پیترسن یاریدەدەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان و جێگری بەرێوەبەری تەنفیزی بۆ سندوقی نیشتەجێبوونی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پرسی گەشەپێدانی دانیشتوان و گرنگی دارشتنی سیاسەتی نیشتەجێبوون و بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدان، لەگەڵ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لە قێراق بە سندوقی نیشتەجێبوونی نەتەوەیەکگرتووەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
20 حوزەیران 2021