لیژنه‌ی رۆشنبیری پاڵپشتی هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانی عیراق ده‌كات و داوا له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات چاودێری ته‌ندروستی پێشكه‌ش به‌هونه‌رمه‌ندان بكات
لیژنه‌ی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شویّنه‌وار له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵپشتی خۆی بۆ هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانی عیراق دووپاتده‌كاته‌وه ،داوا له‌وازاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات چاودێری ته‌ندروستی بێبه‌رامبه‌ر له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كاندا پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیران بكات
رۆژی چوارشه‌ممه 16/6/2021 سه‌رۆكی لیژنه‌كه په‌رله‌مانتار خاتوو سه‌میعه ئه‌لغه‌للاب به‌ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ند سه‌عدون جابر له‌میانه‌ی میواندارێتیان له‌باره‌گای لیژنه‌كه بۆهه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی میوزیكاران و شاعیرانی عیراق روونیكرده‌وه لیژنه‌كه‌یان له پێكهێنانیه‌وه هه‌وڵی داوه هه‌موو پێداویستییه‌كانی هونه‌رمه‌ند وشاعیران و نوسه‌ر ورۆژنامه‌نووسان دابین بكات ، چونكه ئه‌و توێژانه شایسته‌ی زیاترن به‌وه‌ی به‌شداریانكردووه له‌بونیاتنانی نیشتیمان‌دا وله‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیاندا له‌گۆڕه‌پاندابوون
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی میكانیزمی پاڵپشتی خۆی بۆ هونه‌رمه‌ندانی عیراق كرد هه‌روه‌ها ده‌ستكرا به ره‌شنووسی پێشنیاری یاسای پارێزگاری له‌هونه‌رمه‌ندان ومیكانیزمی دروستكردنی سه‌ندیكای میوزیككارانی عیراق ، لیژنه‌كه چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات له‌سه‌ر نووسراوه‌كه‌یان كه‌تیایدا داوایان كردووه هاوكاری هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسان زیادبكرێت بۆ 20 ملیار دینار تائه‌وانه‌ی شایسته‌ن بیانگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردبه‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بێبه‌رامبه‌ر بۆ هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و گه‌وره‌رۆشنبیران،وچاودێری ته‌ندروستی ته‌واو بۆ سه‌رجه‌میان رێز‌و سوپاسمان بۆیان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
٢٠٢١/٦/١٦