به‌یاننامه‌ی  لیژنه‌ی شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ یادى ئازاربه‌خشی تاوانی سپایكه‌ر

   له‌م ڕۆژه‌دا كه‌ یادی ئازاربه‌خشی كوشتارگه‌ی تۆقێنه‌ری سپایكه‌ر ی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌زاروحه‌وت سه‌د لاوی ئازیزی عێراق بوونه‌ قوربانی تیایدا  به‌چه‌شنێك كه‌ كه‌مترین شتێك له‌باره‌یه‌وه‌ بووترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆقێنه‌رو قێزه‌ون و كۆمه‌ڵكوژی بوو.

  كوشتارگه‌ی بنكه‌ی شه‌هید، لیواى فڕۆكه‌وان ماجید ته‌میمی(سپایكه‌ری پێشوو) پێویسته‌ ببێته‌ بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ یه‌كڕیزی عێراقییه‌كان له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پیلانگێڕی و هێزه‌ شه‌ڕخوازه‌كان و تیرۆر  و پاشماوه‌كانی به‌عسی تاوانبار ، ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن یه‌كڕیزى عێراقییه‌كان تێك بده‌ن، و به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت تۆوی تایفه‌گه‌ری بچێنن .

   عێراقییه‌كان به‌یه‌گرتوویی و یه‌كڕیزیان  شكستیان هێنا به‌ داعش و ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵیدان  و جوانترین داستانیان له‌ به‌رگریكردن له‌ خاك و پیرۆزییه‌كانیان نوسییه‌وه‌. هه‌روه‌ك ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌رده‌م ئاڵنگاری نوێداین له‌سه‌ر ڕێگای بنیاتنانی عێراق و لادانی پاشماوه‌كانی داعش و  به‌عسی تیرۆریست.

     شه‌هیدانی بنكه‌ی سپایكه‌ر  پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی شایسته‌ ڕێزیان لێ بگیرێت ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی گرنگیدان به‌ خێَزانه‌كانیان و دابین كردنی ژیانێكی دڵخواز و شایسته‌ بۆیان.

    وه‌ك لیژنه‌ی شه‌هیدان داوا له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیژنه‌كانی مافی مرۆڤ، یاسایی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین هاوكارمان بن له‌ به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی ئه‌م تاوانه‌، به‌وپێیه‌ى  تاوانى نێوده‌وڵه‌تی و تاوانه‌كانی كوشتنی به‌ كۆمه‌ڵ  به‌ پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ جیهانییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌روه‌ها داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین كه‌وا بڕیاری له‌ سێداره‌دانی ئه‌و تیرۆیستانه‌  كه‌ به‌ پێی تاوانه‌كانی تیرۆر سزا دراون و حوكمه‌كانیان پله‌ی كۆتایی وه‌رگرتووه‌، په‌سه‌ند بكه‌ن وجێبه‌جێ بكرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیی خاوه‌ن شه‌هید و قوربانیه‌كان بۆ  تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌دا درێژه‌ی كێشا، وه‌ ده‌نگمان نوسا له‌ ده‌نگهه‌ڵبڕینمان بۆ ئه‌م داوا ده‌ستوری، یاسایی و شه‌رعییه‌ چونكه‌ هیچ بیانوو و پاساوێكی  یاسایی نییه‌ بۆ دواخستنی جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دان دژ به‌و تیرۆریستانه‌ی كه‌ هۆكاری  نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی عێراق بوون له‌وانه‌ش ئه‌م تاوانه‌ی كه‌ یادى ده‌كه‌ینه‌وه‌.

  له‌ خودا داواكارین كه‌ میهره‌بانی خۆی ببارێنێت به‌سه‌ر هه‌موو شه‌هیدانی عێراق، به‌تایبه‌تی  ڕۆڵه‌ شه‌هیده‌كانمان له‌  قوربانیانی بنكه‌ی سپایكه‌ر، و له‌به‌هه‌شته‌ به‌رینی خۆیدا نیشته‌جێیان بكات، به‌ڕاستی ئه‌و وه‌ڵامگۆی نزاكانه‌.

 

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن