لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵان بەشدارى لە کۆنگرەى پشتیوانیکردنى بەشدارى سیاسى ژنان دەکات لە هەڵبژاردنەکاندا

لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵانى پەرلەمان ڕۆژى پێنج شەممە 17/6/2021
بەسەرۆکایەتى پەرلەمانتار مەیسون ساعدى سەرۆکى لیژنەو پەرلەمانتار ئینتسار جبورى جێگرى سەرۆکى لیژنەو وسفیە شیخۆ بڕیاردەرى لیژنە بەشداریکرد لەکۆنگرەى دەستپێکردنى پلانى لیژنەى باڵا بۆ پشتیوانیکردنى سیاسى ژنان لەهەڵبژاردنەکاندا، کە لە بارەگاى ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران بەڕێوەچوو.
لەکۆنگرەکەدا پەرلەمانتار مەیسون ساعدى وتەیەکى پێشکەشکردو، تیایدا تەئکیدى کرد لە ڕۆڵى ئەنجومەنى نوێنەران لە پشتیوانیکردنى ئەو یاساو بڕیارانەى کە پشتیوانى پرسەکانى ژنانى عێراق دەکات و، پاڵشتى دەکات بۆ پێشخستنى لەڕووى سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتییەوە.

ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى ڕاگەیاندن
17/6/2021



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X