لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی تاوتوێدەکات لەمیکانیزمی لێکدانەوەی دەقەکانی یاسادانراوەکان لە فەرمانگەیاساییەکان لە وەزارەتەکانی دەوڵەتدا
لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار محەمەد غزی جێگری سەرۆکی لیژنەکەوئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی دووشەممە ٢١/٦/٢٠٢١میوانداریکرد لەبەڕێوەبەرەگشتیەکانی فەرمانگەیاساییەکان لە وەزارەتەکانی دادوبەرگری و کاروداراییدا لەگەڵ ئەمینداریەتی بەغدا.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرالەمیکانیزمەکانی لێکدانەوەیاساییەدانراوەکان لەلایەن فەرمانگەکانی دەوڵەتەوە لەوەزارەتەکانداو ئەو بناغانەی کەبەکاردەهێنرێت لەلێکدانەوەی یاساداوە گرنگترین کێشەکان وگرفتەکان کەدێنەڕێی کارەکەیان .
لیژنەیاساییەکەجەختی کردەوەلەسەربەکارهێنانی میکانیزمەکان وڕێگا یەکگرتووەکان بۆلێکدانەوەی دەقەیاساییەکان ئەوانەی جیاوازی هەیە لەبۆچوونەکان لەنیوان وەزارەتەکان بۆگەیشتن بەوئامانجەی کەهەیەئەویش خزمەتکردنی هاونیشتمانی .
لەلای خۆیانەوە بەڕێوەبەرە گشتیە بەڕێزەکان ڕوونیانکردەوە کەزۆرلایەن هەیە کەدەقەکانی یاسالێکدەداتەوەئەوەش بووەتەهۆی شپرزەیی کار ئاماژەیاندابەپێویستی وەرگرتنی ڕای ئەنجومەنی دەوڵەت لەم بابەتەوە وەبڕیارەکانی داسەپاوبێت بەسەرلایەنە پەیوەندیدارەکاندا.
فەزمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢١/٦/٢٠٢١