لیژنەی دارایی میوانداری لەپارێزگاری بانقی ناوەندی دەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتارد.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەوبە ئامادە بوونی ‌ئەندامەکانی وچەند ئەندامێکی لیژنەپەڕلەمانیەکانی تر،ڕۆژی سێشەممە ٢٢/٦/٢٠٢١، میوننداریکرد لەپارێزگاری بانقی ناوەندی بەڕێز مستەفاغالب مخیف وجێگری پارێزگارعەممار حەمید خەڵەف.
لەدیدارەخولیەکەداکەلەبارەگای لیژنەکەدابەڕێکراتاوتوێکرا لەوهەنگاوانەی کەبانقی ناوەندی بەڵێنیداوە بە بەجێهێنانیان بۆکەمکردنەوەی دەرئەنجامەکانی گۆڕانی نرخی گۆڕینەوەوئەودەرئەنجامانەی کەلێی دەکەوێتەوە،وەبابەتی فرۆشتنی پارەوە بەرەنگاربوونەوەی پڕۆسەی داچۆڕانی وەڕێگاکانی باراستنی و وەبەرهێنانی بەشێوەیەکی ڕاستاڵی .
لیژنەداراییەکەتاوتوێیکردلەپڕۆژەکان وپلانەکان وقەرزەکان کەبانقەکە بەڵێنی بەجێهێنانیانیداوەپاش گۆڕانی نرخی پارە ،وەلیژنەکەجەختی کردەوەلەپێویستی پابەندبوون بەوبەڵێنانەو بەخێرایی بەجێهێنانیان بەتایبەتی ئەوانەی یارمەتی دەدەن لە کارپێدان بەگەنجەبێکارەکان و پشتگیری دەکات لەکەرتەکانی نیشتەجێکردن وپیشەسازی و کشتوکاڵ وپاڵپشتی بەرهەمە ناوخۆییەکان وەکەمکردنەوەی ڕێلێگرتن وڕێکارەڕۆتینیەکان لەسەریان .
ئەمجالیژنەداراییەکەتاوتوێیکردلەمەسەلەی بەستنەوەی ئەلەکتزۆنی لەنیوان وەزارەتەکانی بازرگانی و دارایی و هەردوودەستەکانی گومرگ وباج لەگەڵ بانقی ناوەندیدا، سەرەڕای تەواوکردنی رێکارەکان لەدەروازەسنووریەکاندا،جەختیکردلەسەرپێویستی هەستانی حکومەت بەبەرپرسیەکەی بەرامبەربەمە هەروەکولیژنەی دارایی وئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی یاسای بودجەی گشتی ٢٠٢١ڕوونیان کردووەتەوە .
لیژنەداراییەکەداوایکرد لەبانقی ناوەندی بەبەڕێکردنی بەهێزترین ڕێکارەکان سەبارەت بەوبانقانەی سەرپێچی لەڕێکخستنەکان دەکەن ،تاکیدی کردەوە لەپاڵپشتیەکەی بۆبانق سەبارەت بەمەچونکە ماوەی ئێستاپێویستی دەکات بە یارمەتیدان لەوهەوڵانەدا لەهەموولایەنەکانی دەستەڵاتداریدا .
هەروەهالیژنەکە ئاماژەیدا بەمیوانداریکردنی وەزیری دارایی بوباسکردن لەوانەی خرانە بەرچاولە میوانداریەکەداوەتاوتوێکردن لەکۆمەڵێک لەوبابەتانەی پەیوەندیان بەواقعی ئابووریی وڵاتەوەهەیە.
لەلای خۆێەوەپارێزگاری بانقی ناوەندی ڕوونکردنەەیەکی پێشکەشکرد سەبارەت بەوەی کەبانق ڕێکاریی بۆکردووە لە هەنگاوەکانیدابۆکەمکردنەوەی دەرئەنجامەخراپەکان لەگۆڕانی نرخی گوڕینەوەدا،لە هەمانکاتدا ئاشکرایکردبە بەڕەڵاکردنی دەستپێکێک بەنرخی ٥ترلیۆن لەگەڵ یارمەتیدان بەجووڵانەوەی کەرتی نیشتەجێکردن بۆ تەواوکردنی کۆمەڵبووە نیشتەجێیەکان کەوەستابوو،‌ سەەڕای نزیکبوونەوەی دەرکردنی سەنەدەکان کە وادەکەن هاونیشتمانیان بتوانن نەختینەکانیان وەبەربهێنن .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٢/٦/٢٠٢١