سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بەسەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ چوارشەممە، لە پاریس چاویانکەوت بە بەرێز جیرار لاریشە سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی هاریکاری ستراتیجی کرا لە بوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان و ئاسایش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە عێراق لەرووی ئاسایش و ئابوری لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و داواشی بەشداری کۆمپانیا فەرەنسییەکان فراوان بکرێت لە بواری وەبەرهێنان لەعێراق و پەلەکردن لە جێبەجێ کردنی پرۆژە ستراتیجیەکان کە لە نێوان هەردوو وڵات رڵکەوتنیان لەسەر کراوە و بەرێزیان ئاماژەشی بە گرنگی کردنەوەی بارەگای ئاژانسی فەرەنسا بۆ گەشەپێدان کرد لە بەغدا بەمەبەستی ئاسانکاری و پێشکەش کردنی پشتیوانی ئابوری بۆ عێراق.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پشتیوانی لە عێراق لە رووی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و ئاماژەی بە ئامادەیی فەرەنسا کرد بۆ پێشکەش کردنی شارەزایانی و پێشکەش کردنی بیرۆکە و راوێژ بۆ پێکهێنانی ژورێکی یاسادانی دووەم ( ئەنجومەنی یەکێتی) لە عێراق و بەردەوامی هاریکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر و بەسداربوونی زیاتر لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی عێراق، تەئکیدیشی کردەوە کە فەرەنسا هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
23 حوزەیران 2021