له میانه‌ی په‌یوه‌ندیكردن به به‌رپرسانی جێبه‌جێكردنه‌وه… كه‌عبی داوای دانانی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام و خێرا ده‌كات بۆ كێشه‌ی ئاو له ناوچه‌ی نه‌هره‌وان
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له پێویستی خستنه‌ڕوی چاره‌سه‌ری خێرا ده‌كات بۆ كێشه‌ی ئاو له‌ناوچه‌ی نه‌هره‌وانی به‌غداد، داواش ده‌كات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان یه‌كخه‌ن و هه‌رچی له توانایاندایه بیخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ كۆتاییهێنان به سه‌رجه‌م ئه‌و گرفته خزمه‌تگوزارییانه‌ی هاوڵاتیان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن به تایبه‌ت كێشه‌ی كه‌می ئاو.
ئه‌م قسانه‌ی كه‌عبی له میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌كیل و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و راوێژكاراندا هات له ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پارێزگای به‌غدا، فه‌رمانگه‌ی ئاوی به‌غداو ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی ناوچه‌ی نه‌هره‌وان به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی قه‌یرانی بچڕانی ئاو له ناوچه‌كه‌و دانانی چاره‌سه‌ری پێویست و به په‌له بۆ ئه‌و كێشه‌یه.
جێگری یه‌كه‌م له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی جێبه‌جێكاری په‌یوه‌ندیدار ئه‌نجامدا، كه له نێویشیاندا به‌ڕێز ماجید مه‌هدی ئه‌ماره، وه‌زیری كاره‌با هه‌بو، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كێشه‌ی بچڕانی كاره‌با له وێستگه‌كانی تێكردنی ئاو، هه‌ر له‌وێدا ره‌زامه‌ندی درا هه‌ڵاواردنی تایبه‌ت بكرێت بۆ وێستگه‌كانی خواروی خالص و بسمایه‌ی دوه‌م و خه‌نسای گه‌ڕۆك، به مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی به‌رده‌وامی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو به‌گوێره‌ی پێویست بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ناوچه‌ی نه‌هره‌وان.
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ته‌له‌فونیدا كه كه‌عبی له‌گه‌ڵ لیوا روكن، ئه‌حمه‌د سه‌لیم، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامیدا، تاوتوێی هۆكاره‌كانی بچڕانی ئاوی كرد له ناوچه‌ی نه‌هره‌وان و ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی كاراكردنی لایه‌نی یاسایی به ده‌ستكردن به هه‌ڵمه‌تێكی لابردنی ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ماتۆڕه‌كانی ئاو، كه بونه‌ته هۆی بێبه‌شبونی سه‌ده‌ها هه‌زار هاوڵاتی نه‌هره‌وان.
جێگری یه‌كه‌م ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه ته‌كنیكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌و لێپێچینه‌وه‌ش له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت له كاتی دواكه‌وتن له جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه یاساییه‌كان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له زوترین كاتدا، هه‌روه‌ها پرۆژه بڕیارێكی به په‌له‌ش ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت به مه‌به‌ستی ده‌ستله‌كارپێكێشانه‌وه‌ی كاری ئه‌و كۆمپانیا هیندیه‌ی پرۆژه‌كه‌ی پێ سپێردراوه‌و ئه‌ركی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ش بدرێت به كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی تا له زوترین كاتدا كاره‌كان ئه‌نجامبدات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٦/٢٣