لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵان چاویکەوت بەوەفدێک لەتیمى خوێندکارانى خۆبەخشى قوتابخانەکان

پەرلەمانتار ڕێزان شێخ دلێر ئەندامى لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵان، ئەمڕۆ چوارشەممە 23/6/2021 چاویکەوت بە وەفدێک لەتیمى خوێندکارانى خۆبەخش لە قوتابخانەکانى قەزاى مەدائن لە بەغداد.

لەدیدارەکەدا کە لەبارەگاى لیژنەکە بەڕێوەچوو، باس لە یاساى پاراستنى توندوتیژى خێزان و زۆرێک لەو کێشانە کرا کە خوێندکاران بەدەستیەوە دەناڵێنن، لەگەڵ چۆنیەتى دۆزینەى چارەسەرى پێویست لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

لەلایەن وەفدى خوێندکارانەوە بانگهێشتى ڕێزان شێخ دلێر کرا بۆ ئامادەبون لە “ۆرک شۆپێک” کە ڕۆژى هەینى داهاتوو سەبارەت بە پڕۆژە یاساى ڕوبەڕوبونەوەى توندتیژى خێزانى بەڕێوەدەچێت، هەروەها بەشداریکردنى لە کۆنگرەى “پۆینت” کە مانگى داهاتوو ڕێکدەخرێت سەبارەت بە بەکارهێنانى میدیاى نوێ بۆ پێشنگایەتى کارەکان و، کاریگەریى لەسەر هاوڵاتى عێراقى دواى تێپەڕبونى سالێکى تەواو بەسەر پێکهێنانى حکومەتى بەڕێز مستەفا کازمى.

لاى خۆیەوە، پەرلەمانتار ڕێزان شێخ دلێر ڕەزامەندى پیشاندا بە ئامادەبون لە ۆرک شۆپ و کۆنگرەکە وەک پشتیوانییەک بۆ خوێندکارانى عێراق و، بەرەوپێشبردنیان بەوپێیەى سەرکردەى ئایندەو دروستکەرى بڕیارى عێراقن.

ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى ڕاگەیاندن
23/6/2021