سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ئەندامانی رێکخراوی هاورێیانی کاری فەرەنسی دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ پێنجشەممە چاویان کەوت بە ئەندامانی رێکخراوی هاورێیانی کاری فەرەنسی ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ پاریس.
لەمیانی دیدارەکە تاوتوێی ئەو پرۆژە ستراتیجیانە کرا کە فەرەنسا لە عێراق جێبەجێی کردوون لە نێویاندا فرۆکەخانەی موسڵ و میترۆی هەڵواسراوی بەغدا و چەند پرۆژەیەکی وزە، بەرێزیان لە میانی دیدارەکە داوای فراوانکردنی بەشداری کۆمپانیا فەرەنسیەکانی لە وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە لە عێراق.
هەر لە میانی دیدارەکە بەرێزیان گوێبیستی خستنەڕووی چەند پرۆژەیەکی ژمارەیەک لە کۆمپانیا فەرەنسیەکان بوو لە عێراق و ئەو بەربەستانەی روبەرویان بۆتەوە، و تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی بوونی بارەگای ئەو رێکخراوە لە بەغدا بۆ لە نزیکەوە بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی پەلەکردن لە جێبەجێ کردنی کارەکانیان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
24 حوزەیران 2021