سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە وەزیری سوپای فەرەنسا دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری، ئەمرۆ پێنجشەممە چاویان کەوت بە خاتوو فلۆرینس بارلی وەزیری سوپای فەرەنسا و لە مەراسیمێکدا لە تەلاری وەزارەتی بەرگری فەرەنسا پێشوازی فەرمی لێکرا و دوای ئەوەی دلنیشتنەکە دەستی پێکرد.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر پستیوانی لە حکومەتی عێراق لە بوارەکانی سەربازی و پتەوکردنی تواناکانی سوپای عێراق، و بەردەوامی هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە عێراق و هاریکاری هونەری و لۆجستی و هەواڵگری بۆ لەناوبردنی تیرۆر و توندڕەوی، گفتوگۆش کرا لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایشی نێردە دیبلۆماتیەکان لە عێراق.
وەزیری بەرگری فەرەنسا تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و سەقامگیری و پەرۆشی وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ پتەوکردنی هاریکاری ستراتیجی و بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان عێراق و فەرەنسا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
24 حوزەیران 2021