سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری، ئەمرۆ پێنجشەممە چاویان کەوت بە بەرێز ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی بەردەوامبوونی پشتیوانی فەرەنسا بۆ عێراق کرا لەگەڵ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە جەنگی دژ بە داعش لەرووی ئەمنی و هەواڵگری و هونەری و بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی، لەگەڵ هەوڵی زیاتر لەوەی پەیوەندی بە دۆسیەی ئاوارەکانەوە هەیە و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکلنیان و داخستنی کەمپەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری.
لەبەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە بەشداری کۆمپانیا فەرەنسییەکان کرا لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
24 حوزەیران 2021