لیژنەی دارایی میوانداری وەزیری دارایی دەکات سەبارەت بەجێهێنانی بودجەی ٢٠٢١

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتارد.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەوئامادەبوونی ئەندمەکانی ،ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤/٦/٢٠٢١،میوانداری کردلە بەڕێز وەزیری دارایی عەلی عەلاوی وبەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری لەوەزارەتەکەدا سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢١وەبەدوادا چوونی ئەوەی کەهاتبوو لەمیوانداریەکەی پێشوو بۆپارێزگاری بانقی ناوەندی لەلایەن لیژنەکەوە.
ڵیژنەکەلەدەستپێکی کۆبوونەوەکەیدا کەلە بارەگاکەیدا ڕێکخرا تاوتوێیکرد لەبابەتی کاراکردنی ئەومادانەی کە کارا نەکرابوولەبودجەدا و میکانیزمی بەجێهێنانی یاساکە هەربەوشێوەیەی کەئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لەسەرداوە، وەلیژنەکەڕوونی کردەوەکە هەوڵێکی گەورەی داوەبۆ خستنەسەری بەندە چاکسازیەکان‌ لەبودجەکەدا کە دەتوانێت داهاتەنانەوتیەکانی دەوڵەت مەزن بکات وەکوباج وسەندنی باجی فڕۆکەخانەو تەواوکردنی دەروازە سنووریەکان و گومرگەکان ، وەلیژنەداراییەکەئاماژەیدا بەوەی کەتائێستاتەواونەکراوە سەرەڕای داواکاریەزۆرەکان و قسەلەسەرکردنەکان لێیان سەبارەت بەوە .
لیژنەداراییەکەجەختی کردەوەلەسەر پێویستی کارپێکردن بەسنوقەکانی پێترودۆلار هەروەکولەدەقی بودجەکەداهاتووەهەرچەندە حکومەت ڕەتدانەوەی داوەسەبارەت بەوە،وەئەم کارەمانای ئەوەنییە کە دەقەکەنەخرێتە کار لە بەرئەوکەڵکەی کەهەیەتی بۆپارێزگابەرهەم هێنەرە نەوتیەکان، لەم کاتەدا لیژنەداراییەکەنووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردتیایداتوێژینەوەی لە مادە ٢ــ یەکەم ــ هەشتەم،سەبارەت بەسنووقەکانی پێترۆدۆلار کرد.
هەروەهالیژنەداراییەکەتاوتوێیکرد لەڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی سەبارەت بەژمارەی فەرمانبەری وسێستەمی بایۆمەتری بۆ فەرمانبەرەکان،‌ لەبەرئەوەی ئەوپەڕی پێویستەهەروەکولیژنەکە ئاماژەی پێداوەلەمادە ١٢لە یاسای بودجەدا،سەرەڕای ئەوهەنگاوانەی کەوەزارەت ناویەتی بۆبەرەوڕووبوونەوەی کاریگەریەخراپەکان لەبەرزکڕدنەوەی نرخی خەرجکردنی پارەلەسەر هاونیشتمانیەکان .
هەروەهالیژنەداراییەکە بابەتی بانقەحکومەتیەکانی باسکردو هەنگاوەکانی وەزارەت سەبارەت بەچاکسازیە ڕاستەقینەکان لەم کەرتە گرنگەدا لەڕێی پشتبەستن بەشارەزاییەنیشتمانیە سەرکەوتووەکان لەم بوارەدا ، کەلیژنەکە چەندبڕگەیەکی خستووەتەناویاسای بودجەکەوە پشتگیری بانقەپیشەسازیەکان وکشتووکاڵیەکان دەکات .
لیژنەداراییەکەداوای لەوەزارەتی دارایی کرد بۆقسەکردنی لەگەڵ هەموو وەزارەتەکاندابەپابەندبوونی تەواویان بەیاسای بودجەوەو جێبەجێکردنی بڕگەکانی ، لەهەمان کاتداداوایکرد بە خێراکردن بۆبەڕێکردنی تەرخانکراوە وەبەرهێنەکان بۆپارێزگاکان بودەستکردن بەتەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان .
لەلای خۆیەوە وەزیری دارایی باسێکی لەبابەت ئەو پرسیارانەی کراوە لەلایەن لیژنەی داراییەوەسەبارەت بەبەجێهێنانی بودجەوە پێشکەشکرد،تاکیدی کردەوە کەوەزارەت دەستی کردوە بەڕێکارەکانی تەواوکردنی کارەکان هەروەهادەروازەکان لەڕێی سیستەمی ئەلەکترۆنی پێشکەوتووەوە بەم نزیکانە جێبەجێ دەکرێت .
هەروەها وەزیری دارایی تاکیدی کردەوەکەوەزارەت بەدوای بەرزبوونەوەی نرخەکان لەبازاڕەکاندادەڕوات کەهاوشانیی کرد لەگەڵ نرخی خەرجکردندا،لەهەمانکاتدا ئاشکرای کرد کەلەبازاڕی ناوخۆدابەم زوانە بووژاندنەوە دەبێت .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١