سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆک سیسی دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری، ئەمرۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی حەسەن کەعبی جێگری یەکەم چاوی کەوت بە بەرێز عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر.
بەرێزیان پێشوازی لە سەرۆک سیسی کردو ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندی مێژویی و برایانە کرد کە هەردوو وڵاتی برا بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئاماژەشی بە بەستنی لوتکەی سێ قۆڵی کرد لە بەغدا وەک هەنگاوێکی گرنگ و گەورە لە پشتیوانی بۆ عێراق و پتەوکردنی هاریکاری هاوبەش و تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان لە عێراق و هاریکاری سێ قۆڵی عێراق و میسر و ئوردن.
لە میانی دیدارەکەش تاوتوێی هاریکاری و هەماهەنگی سێ قۆڵی نێوان عێراق و میسر و ئوردن لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و وزە کرا لەگەڵ هەوڵەکان بۆ ریشەکێش کردنی تیرۆر و بیری توندڕەوی.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە هەڵوێستی سێ قۆڵی دەرحەق بە پرسە نێودەوڵەتییەکان کە جێی بایەخی هاوبەشن بەوجۆرەی سەقامگیری بەدیدێنێت.
سەرۆک سیسی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا لە سەردانەکەی بۆ بەغدا و تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و پاراستنی سەروەری و گرنگی کارکردن بۆ پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری ستراتیجی سێ قۆڵی و سەرۆک سیسی بانگهێشتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەانی کرد تا سەردانی کۆماری میسر بکات بۆ پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانانی هەردوو وڵات.

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
27 حوزەیران 2021



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X