سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە شا عەبدوڵا ی دووەم کوڕی حسێن دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە چاوی کەوت بە شا عەبدوڵای دووەم کوڕی حسێن پادشای ئوردن.
بەرێزیان پێشوازی لە شا عەبدوڵای دووەم کرد و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی برا و دراوسێ کرد و رۆشنایی خستە سەر هەڵوێستی پشتیوانی ئوردن بۆ عێراق، و تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ هاریکاری سێ قۆڵی عێراق و ئوردن و میسر بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش دەکات.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری هاوبەش کرا لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و وەبەرهێنان و گرنگی پەلە کردن لە جێبەجێ کردنی پرۆژە ستراتیجیەکان وەک شاری پیشەسازی هاوبەش و پرۆژەی وزە و بەستنەوەی کارەبا، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە هاریکاری لە بواری ئەمنی و ریشەکێش کردنی تیرۆر و بیری توندڕەوی و کارکردن لەسەر سەقامگیری ناوچەکە.
شا عەبدوڵا تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق و پشتیوانی کردنی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا لە سەردانەکەی بۆ عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
27 حوزەیران 2021
27, 2021



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X