سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان گفتوگۆیان سەبارەت بە کاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ قۆناغی داهاتوو کرد.
لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی گرنگی دەرکردنی چەند یاسا و رێکەوتنێک کرا کە گەیشتۆتە قۆناغی دەنگدان و کاراکردنی رۆڵی چاودێری ئەنجومەن، لەگەڵ گرنگی دەنگدان لەسەر ئەندامانی دادگای پێداچونەوەی فیدراڵی لە دانیشتنەکانی داهاتوودا.
هەروەها تاوتوێی پێکهێنانی لیژنەی شارەزایانی کۆمسیۆن و مافی مرۆڤ کرا.
هەر لە کۆبونەوەکە بریاردرا لەسەر دانیشتنەکان یەک لەدوای یەک لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
28 حوزەیران 2021