سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، چاوی بە بەرێز عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، چاوی کەوت بە بەرێز عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون.
لە دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆر کرا سەپارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەکان لە عێراق و ناوچەکە و ئیستحقاقی هەڵبژاردنی داهاتوو و ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە قۆناغی داهاتوودا.
هەر لە دیدارەکە ئاماژە بە گرنگی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن و کێبرکێ لەسەر بنەمای بەرنامە و بۆچوون کرا کە دەکرێت بارودۆخی خزمەتگوزاری و ئابوری لە وڵات بگۆرێت، تەئکیدیش کرایەوە لەسەر معادەلەی عێراقی و بریاری عێراقی و رەچاو کردنی بەرژەوەندی نیشتمانی لە دیاریکردنی رێرەوەکان.
لەبەشێکی تری دیدارەکە تاوتوێی گرنگی رۆڵی چاودێری و یاسادانان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کرا و تەواوکردنی ئەو یاسایانەی پەکخراون کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
28 حوزەیران 2021