د.بەشیر حەداد: میوانداریكردنی لوتكه‌ی سێقۆڵی له به‌غدا ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه و گرنگی ڕۆڵی میحوه‌ری عێراق له ناوچه‌كه‌دا دەردەخات
له ڕاگه‌یاندراوێك دا دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سێقۆڵی هاریكاری نێوان عێراق، میسڕ و ئوردن كرد كه له به‌غدا ئه‌نجام بەڕێوەچوو.
جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بەوەدا كه میوانداریكردنی لوتكه سێقۆڵییه‌كه له به‌غدا جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر گرنگی ڕۆڵی میحوه‌ری عێراق له ناوچه‌كه‌دا، كه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ دانوستاندن و گه‌نگه‌شه‌كردنی دۆسیه و پرسه هاوبه‌شه گرنگه‌كان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیژییه‌كان كه به‌غدا، قاهیره و عه‌ممان به یه‌كه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه و ده‌كرێت له‌م میانه‌یه‌دا بنه‌مایه‌كی پته‌و و هاوسه‌نگ له نێوان هه‌ر سێ وڵات بونیات بنرێت.
دکتۆر بەشیر حەداد، جه‌ختی له‌سه‌ر هاریكارییه ئابووریی و ڕۆشنبیرییه‌كان به تایبه‌ت لایه‌نی ته‌ندروستی و رووبەڕووبوونەوەی په‌تای كۆرۆنا كرده‌وه.
ھەروەھا هه‌وڵه‌كان له پێناو دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و دانانی سنوورێك بۆ ئاڵۆزییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له ته‌واوی ناوچه‌كه به‌شێكی دیكه بوون كه جێگری سه‌رۆك له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌یدا دووپاتی له‌سه‌ر کردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١