لیژنه‌ی كشتوكاڵ ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی بودجه‌ی 2021میوانداری به‌ڕێوبه‌ری بانكی كشتوكاڵ ده‌كات
رۆژی چوارشه‌ممه 30/6/2021 لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی لیژنه‌كه په‌رله‌مانتار سه‌لام ئه‌لشه‌ممه‌ری و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لیژنه‌كانی تر ، میوانداری به‌ڕێوبه‌ری بانكی كشتوكاڵ بهڕێزعهبدولحهسهن جه‌مال یان كرد، بۆتاوتوێی جێبه‌جێكردنی ئه‌وده‌قانه‌ی له یاسای بودجهداهاتووه تیایدا پاڵپشتی جوتیاران و كه‌رتی كشتوكاڵی لهوڵتدا كرد
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا ولهبارهگای لیژنه‌كه دا،سه‌رۆكی لیژنه‌كه نوسراوێكی ئاراسته‌ی بانكی كشتوكاڵ كرد و سه‌رجه‌م لقه‌كانی گرته‌وه تیاییدا نوسرابوو به‌دواخستنی ئه‌وقه‌رزه بچوكانه‌ی له‌ئه‌ستۆی جوتیاراندایه له‌پێناو پاڵپشتیكردنی ئه‌وتوێژه كه 60 % گه‌لی عیراق ده‌گرێته‌وه ، وێڕای ئه‌وه پهرهپدرێت به‌كشتوكاڵ تائاسایشی خۆراك به‌ده‌ستبهێنێت .
لیژنه‌كه داوایكرد كه سوود له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتنی وڵتانی تر وه‌ربگرێت له‌ئاستی پاڵپشتیكردنی جوتیاران و سامانی ئاژه‌ڵدا، وێڕای ئه‌وه‌ش پلانێكی ستراتیجی درێژ خایه‌ن بۆبانكهكه دابنرێت و شكسته‌كانی رابردوو تێبپه‌ڕێنرێت
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ش پاڵپشتی له‌داوای به‌ڕێوبه‌ری بانكی كشتوكاڵ كرد‌و نوسراوێكی بۆوه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نارد ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی سنوقی قه‌رزی كشتوكاڵی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی وبه‌تایبه‌ت بۆ بانكی كشتوكالی ،وێڕای ئه‌وه‌ش نوسراوێك بۆ فه‌رمانگه‌ی نیشته‌جێكردن بكرێت ده‌رباره‌ی باجی رێگه‌پێدانی هاتنه ژووره‌وه‌ی كرێكاری بیانی كه‌ده‌چێته سه‌ر حسابی هه‌ردوو بانكی كشتوكاڵ وپیشه‌سازی .
لیژنه‌كه‌ش ئاماژه‌یدا به‌گرنگی چاوپیاخشاندنه‌وه به لقه‌كانی بانكی كشتوكاڵی پارێزگاكاندا و كاربكرێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان و یا په‌یكه‌ره‌كه‌ی به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی ماهیه‌ت خه‌سڵه‌ت و سوده‌كانی كهبانكهكه ئاماده‌ی ده‌كات ، هه‌روه‌ها لیژنه‌كه روونیكرده‌وه كه پاڵپشتی گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه ی ده‌ستپێشخه‌ری كشتوكاڵی له‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانه‌وه بۆبانكی كشتوكاڵ بۆ ئه‌وه‌ی سوودی زیاتری بۆ جوتیاران كشتوكاڵكاران هه‌بێت .
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
٣٠ حوزه‌یران ٢٠٢١