لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش كۆتایی بهئامادهكردنی پرۆژه‌یاسای یانهوهرزشییهكان هێنا
رۆژی چوارشه‌ممه لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی وئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی كۆبونه‌وه وكۆتاییان بهئامادهكردنی پرۆژه‌یاسای یانهوهرزشییهكان هێنا
له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه كه‌له‌هۆڵی ده‌ستووری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو ژماره‌یه‌ك له‌خانمان وبه‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی تر ئاماده‌یبوون وهه‌روه‌ها به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێكاری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی به‌ڕێز جهزائیرئهلسههلانی ، گوێیان له تێبینی و پێشنیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران گرت ده‌رباره‌ی پێشنیاری یاساكه
لیژنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێشنیارانه‌ی پێشكه‌شكراوه بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی 25 ی پێشنیاری یاساكه‌ی سڕییه‌وه هه‌روه‌ها هه‌ندێكیشی هه‌مواركرده‌وه كه‌بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خرایه ڕوو لهگۆبونهوهكهی ئه‌مڕۆدا ، پاش راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دانیشتنی سێشه‌ممه‌ی دوێنێدا به‌گرنگیان زانی مادده كێشه‌له‌سه‌ره‌كان چاره‌سه‌ربكرێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه بدرێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
٣٠/٦/٢٠٢١