لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە هێرشكردنەسەر هیّزە سەربازییەكانمان لە نزیك سنوری سوریا ئیدانە دەكات

لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران سەركۆنەی هێرشكردنە سەر پێگەیەكی هێزە چەكدارەكانمان دەكات لە نزیك سنووری عێراق_سوریا، ئەو كارە بە پێشێلكارییەكی زەقی سەروەریی عێراق و دەستدرێژییەكی تاوانبارانە بۆ سەر هێزەكانی ئاسایش دەزانین كە لە هێڵەكانی پێشەوەن بۆ ڕێگەگرتن لە دزەكردنی ئەندامانی داعشی تیرۆریست
لیژنەكە داوای لە حكومەتی عێراقی كرد هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەوجۆرە دەستدرێژییانە



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X