له میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كادیرانی پێشكه‌وتوی كاره‌با.. كه‌عبی داوا له ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌كات ئه‌نجامی 54 دۆسیه ئاشكرابكات، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی راسپێردراو به لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی چه‌ند ساڵی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه نێردراوه
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه، لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌ن، سه‌رۆكایه‌تی كادیرانی پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كرد به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی هۆكاره‌ك به‌رده‌وامه‌كانی بچڕانی كاره‌با له شاری به‌غداو پارێزگاكانی تر.
كه‌عبی داوای له ده‌سته‌ی نه‌زاهه كردوه په‌له بكات له ئاشكراكردنی ئه‌نجامی 54 دۆسیەی پەیوەندیدار بە گەندەڵی له گرێبه‌سته‌كانی كاره‌با كه له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌ی راسپێردراوه به ڵێكۆڵینه‌وه‌و ورده‌كاری له‌سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌ت له 2006وه تا 2020 نێردراوه‌و له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راپۆرتی یه‌كه‌می ئاشكراكراوه.
هاوكات ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌ران له وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو دارایی و نه‌وت، هۆكاری بنه‌ڕه‌تی و راسته‌وخۆی چه‌ند ساڵی خراپی دۆخی كاره‌بان به چه‌ند هۆكارێك كه په‌یوه‌ندییان به گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕییه‌وه هه‌یه‌و نه‌یانتوانیوه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن تا ئه‌و قه‌یرانه سوك ببێت.
هاوكات به‌ڕێزیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری وه‌زیری كاره‌باو كادیرانی پێشكه‌وتو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردوه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی داوایانكرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌با له‌سه‌رانسه‌ری وڵات بۆ وه‌رزی هاوین دابینكرا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، له ئاست ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ی سه‌ره‌نجام به‌رۆكی به هاوڵاتیان گرتوه، توڕه‌بونێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان و بێهیواییه‌كی گه‌وره هه‌یه.
جه‌ختیشی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتودا چه‌ند بڕیارێكی توند‌و دادپه‌روه‌رانه ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك شكستی هێنابێت له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كاره به‌هۆیه‌ك له هۆكاره‌كان، هیچ گره‌نتییه‌كیش نیه بۆ پاراستنی هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مێك له وه‌زیره‌وه تا بچوكترین فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وه‌شی وتوه، به ئامانجگرتنی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كی بورجه‌كانی كاره‌با له به‌غداو ژماره‌یه‌ك پارێزگا، كارێكی به‌رنامه‌داڕێژراو و رێكخراوه‌و گومانی گه‌نده‌ڵی و هه‌وڵی خۆقوتاركردن له به‌رپرسیارییه‌تی له بچڕانی ته‌زوی كاره‌بای لێده‌كرێت له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا و ئه‌و كاره تێكده‌رانه‌ش پاساو هێنانه‌وه‌یه.
هاوكات لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی راسپارد بۆ چاودێری بچوكترین ورده‌كاری په‌یوه‌ندیدار به ئامانجگرتنی وزه به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا دواتریش پێدانی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له هه‌مان كاتدا داواشیكرد لیژنه په‌یوه‌ندیداره راپۆرتی به‌په‌له‌ی خۆیان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه پێشكه‌ش بكه‌ن تا له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌ن بخرێته به‌رباس و هاوڵاتیان له هۆكاره‌كانی قه‌یران و راسپارده‌كان و كۆی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌رهه‌ق به كه‌مته‌رخه‌مان ده‌یگرێته‌به‌ر ئاگاداربكرێته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٦/٣٠