ئەنجومەنی نوێنەران دەستدەکات بەدەنگدان لە سەریاسای یانەوەرزشیەکان

ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنەکەی سێهەمیدالە کژەی یاسادانانی دووەمیدا لەساڵی یاسادانانی سێهەمیدا لەخولی هەڵبژاردنی چوارەمیدا کەبەسەرۆکایەتی بەڕێز محەمەدحەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن ئەمڕۆی پێنجشەممە١/٧/٢٠٢١ وەبەئامادەبوونی  ١٨٠ پەڕلەمانتار دەنگیدا لەسەر چەند مادەیەک لەیاسای یانە وەرزشیەکان وەکۆتایی هێنا بەخوێندنەوەوتاوتوێکردنی چواریاسا .
 لەدەستپێکی دانیشتنەکەدا، ئەنجومەنی نوێنەران دەستیکرد بەدەنگدان لەسەرچەندبەندێکی پێشنیاری یاسای یانە وەرزشیەکان کەلەلایەن  لیژنەی گەنجەکان و وەرزشەوە پێشکش کراوە بوهاوشانی ئەو گۆڕانکارییەی ڕوویداوە لەسەر ئاستی جیهاندالەیانەکاندا وەبۆئەوەی ماوەبدرێت بە یانەکان بۆکەڵک وەرگرتن لە یاساتایبەتەکان بەوەبەرهێنان و تایبەتمەندی وپیشەیی کردنی وەرزشی وەمافی گواستنەوەی تەلەفزیۆنی وەمافی بە ماڵبوونی بیرۆکەیی  وە بۆئەوەی یانەکان ڕۆڵی پێویستی خویان وەرگرن لە بزووتنەوەی وەرزشیداوە       لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیریدا.
ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەوتاوتوێی ڕاپۆرتی پڕۆژەیاسای جەژنی نیشتمانی بۆکۆماریەتی عێراق کەلەلایەن لیژنەی ڕۆشنیری وگەشتو گوزارو شوێنەوارەوە پێشکەشکراوە تەواوکرد .
هەروەهائەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێی پڕۆژەیاسای چوونەناوی کۆماریەتی  عێراقی بۆپرۆتۆکۆڵ وەبۆ هەموارکردنی ڕێککەوتن سەبارەت بەتاوانەکان و هەندێک کاری ترکەلەناو فڕۆکەکاندا دەکرێت کەلە   لایەن لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەپێشکەشکراوە.
هەروەهائەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای گواستنەوەی دەریایی لەنیوان حکومەتی کۆماری عێراق وحکومەتی کوماری عارەبیی میسری تەواوکرد کەلەلایەن لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشکەشکراوەبۆپەرەپێدان وتوندکردنی پەیوەندیە برایەتیەکان لەنیوان کۆماری عێزاق وکۆماری میسری عارەبیدالەبواری گواستەوەی دەریاییدا وەئەنجومەن لەمیانی ئەودانیشتنەی کەلەبەشێکیدا بەڕێز حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی کرد خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری هەموارکرنی یاسای حاڵەتەکانی کەسایەتی ژمارە ١٨٨ لەساڵی ١٩٥٩تەواوکردکەلەلایەن لیژنەکانی یاسایی وئەوقاف وکاروباری ئاینیەوە پێشکەشکراوەلەبەرگرنگی حوکمەکانی دایەنیکردن و درووستکردنی خێزانەوە وەبەمەبەستی پاراستنی منداڵان لەلەناوچوون وپەرتو بڵاوی وەڕێکخستنی پەیوەندیە خێزانیەکان وەبەدیهێنانی هاوسەنگی لەنیوان مافی  منداڵ وکەسوکاریدا بەو شێوەیەی گونجاوبێت لەگەڵ مەبدەئەکانی شەریعەتی ڕێزداردا .
لەلای خۆیەوەبەڕێزحەسەن کەعبی فەرمانیدابەمیوانداری کردنی کارمەندە پێشکەو تووەکانی وەزارەتەکانی کارەباونەوت ودارایی و پلاندانان وپیشەسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانداو ئاگاداری کردنی ڕای گشتی لە کێشەی کارەباوبەربەستەکانی چاککردنی ئاستی وزە .
 لەپاشدابڕیار لەسەر تەواو بوونی دانیشتنەکەدرا .

 فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١/٧/٢٠٢١