لیژنەى مافى مرۆڤ میواندارى کۆمیسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ دەکات بەبۆنەى بەدەستهێنانى پۆلێنى جیهانى
لیژنەى مافى مرۆڤ بە سەرۆکایەتى پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى ڕۆژى چوارشەممە 30 حوزەیرانى 2021، بە ئامادەبونى جێگرى سەرۆکى لیژنەو ئەندامانى کە پێکهاتبون لەهەردوو پەرلەمانتار بەختیار شاوەیس و ئەحمەد کنانى، میواندارى بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمیسیارانیان لە کۆمیسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤى کرد.
لەمیواندارییەکەدا کە پەرلەمانتار ئاڵا تاڵەبانى ئامادەبو، پرسى بەدەستهێنانى باڵاترین پلە لەلایەن کۆمیسۆنەوە لەڕێزبەندنى جیهانى جۆرى (A) تاتوێکرا، کە هاوپەیمانى جیهانى بۆ دامەزراوە نیشتمانییەکانى مافى مرۆڤ لە کۆمیسۆنى مافى مرۆڤى سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان لەژنێف پێى بەخشى.
لەو چوارچێوەیەدا ئەرشەد ساڵحى سەرۆکى لیژنە، پێشوازى لە بڕیارى بەدەستهێنانى کۆمیسۆن کرد لە دەستنیشانکردنى لە ڕیزبەندى نوێى جیهانى بەوپێیەى هاندەر دەبێت بۆ بەرەوپێشچونى لەپێناو باشکردنى دۆخى مافى مرۆڤ لە عێراق و پشتیوانى کارەکانى دەکات، ئاماژەى بەوەشدا، لیژنەى مافى مرۆڤ پێشترو ئێستاش پشیتوانى کارەکانى کۆمیسۆنە وێڕاى ئەو ئاستەنگانەى ڕوبەڕوى دەبێتەوە.
لاى خۆیەوە، بەڕێز عەقیل موسەوى سەرۆکى کۆمیسۆنى مافى مرۆڤ ڕونیکردەوە، ئەو پۆلێنکردنە نوێیەنە یارمەتى کۆمیسۆن دەدات بە وەرگرتنى کورسیەک لەئەنجومەنى مافى مرۆڤ و، مافى بەشدارى دەبێت لە دروستکردنى بڕیارو، ڕێکخستنى کۆنگرە لە ئەنجومەنى مافى مرۆڤ لە ژنێڤ، وتیشى: بەدەستهێنانى ئەو پێشکەوتنە لە ئەنجامى کارى پێکەوەیى سەرجەم لایەنەکان و لەپێشیشیانەوە پشتیوانى لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمان بەدیهاتووە.
فەرمانەگەى ڕاگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
30/ حوزەیرانى/ 2021