لیژنەى مافى مرۆڤ میواندارى باڵیۆزى هۆڵندا دەکات لە بەغداد

لیژنەى مافى مرۆڤ بە سەرۆکایەتى پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى سەرۆکى لیژنە، ڕۆژى چوارشەممە 30/6/2021، بە ئامادەبونى جێگرى سەرۆکى لیژنەو پەرلەمانتار بەختیار شاوەیس، میواندارى بەڕێز روخس برۆنک هەڵسوڕێنەرى کارەکانى باڵیۆزخانەى هۆڵنداى کرد بۆ تاتوێکردنى ئاسۆى هاوکارى هاوبەش.

لەمیواندارییەکەدا، پەرلەمانتار ساڵحى تەئکیدیکرد لە بایەخى ئاسۆى هاوکارى هاوبەش لەنێوان عێراق و هۆڵندا بەتایبەت لەبوارى چەسپاندنى بنەماکانى مافى مرۆڤ و پشتیوانى پایەکانى پرۆسەى دیموکراتى لە عێراق، پێزانینى خۆشى دەربڕى بۆ پێشکەشکردنى پشتیوانى لەلايەن هۆڵنداوە پەیوەست بە پەسەندکردنى یاساکانى تایبەت بەدۆسیەکانى مافى مرۆڤ، هەروەها ئەو هاوکارییانەى کە لەلایەن ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤەوە پێشکەشى دەکات.

لاى خۆیەوە، بەڕێز برۆک جەختى لەسەر پێویستى پتەوکردنى پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کرد بەوشێوەيەى دەچێتە خزمەتى سەقامگیری عێراقەوە، ڕونیشیکردەوە، حکومەتەکەى بەردەوام هەوڵدەدات هاوکارى پێشکەش بکات لەبوارەکانى ئاسایش و ئابورى و بەڕێوەچونى هەڵبژاردنى پەرلەمانیى لەعێراق بەوپێیەى گرنگە بۆ بەردەوامى پرۆسەى دیموکراتیى، وێڕاى پیشاندانى پاڵپشتى شیاو لە توانادارکردنى لیژنەى مافى مرۆڤ لە دەکردنى ئەو یاسایانەى کە پەیوەستن بەمافى مرۆڤ.

ئاماژەى بەوەشکرد، هۆڵندا لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانى لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆڵیان دەبێت لە بەشداریکردن لە چاودێرى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کە بڕیارە مانگى تشرینى یەکەمى داهاتوو بەڕێوەبچێت.
لاى خۆیەوە، پەرلەمانتار قوسەى عەباس جێگرى سەرۆکى لیژنە ستایشى هەڵوێستى هۆڵنداى کرد لە بەشداریکردنى لەشەڕى ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش، دواشیکرد ڕۆڵى هەبێت لە پشتیوانیکردنى ئەو یاسایانەى پەیوەستن بەکارى لیژنەى مافى مرۆڤ.

فەرمانگەى ڕاگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
30/حوزەیرانى/2021