له‌ میانه‌ی‌ دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نێرده‌ی‌ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆچ، كه‌عبی ستایشی كاری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ رۆڵیان هه‌بوه‌ له‌ سوككردنی باری سه‌رشانی توێژگه‌لێكی زۆری گه‌لی‌ عێراق

به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتویه‌تی: “ئه‌وه‌ی‌ له‌ قۆناغی رابوردو و بگره‌ ئێستاش هه‌ستی پێده‌كرێت، مامه‌ڵه‌ی‌ هه‌ندێكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ژیان و بژێوی خه‌ڵكه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی و قۆستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و دۆسیانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سك، هاوكات له‌گه‌ڵ پشتگوێخستنی لایه‌نی مرۆیی به‌شێوه‌یه‌كی دیار له‌و دۆسیانه‌دا، جا ئه‌وانه‌یان په‌یوه‌ندییان به‌ كۆچ و ئاواره‌ییه‌وه‌ هه‌یه‌ یاخود بێسه‌روشوێنان و ته‌نانه‌ت لایه‌نی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.

ئه‌م وتانه‌ی‌ به‌ڕێز كه‌عبی له‌ میانی‌ پێشوازیكردنی له‌ جیرارد وایت، سه‌رۆكی نێرده‌ی‌ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆچ-دا هات كه‌ كاره‌كانی له‌ عێراق به‌ كۆتا هاتوه‌و هه‌ریه‌ك له‌ عوسمان به‌لبیسی و خاتو كیتی سنۆبڵ، به‌رپرسی یه‌كه‌ی پشتیوانی له‌ پرۆگرامه‌كان له‌و دیداره‌دا ئاماده‌ییان هه‌بو، كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی‌ ته‌موزی‌ 2021 به‌ڕێوه‌چو له‌ نوسینگه‌ی‌ به‌ڕێز كه‌عبی.

جێگری یه‌كه‌م ستایشی كاره‌كانی‌ به‌ڕێز جیراردی كرد له‌ عێراق كه‌ له‌ ئێستادا ماوه‌ی‌ كاركردنی له‌ به‌غدا به‌ كۆتا هاتوه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی نوێی نێرده‌كه‌ی‌ كردو هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كه‌ی‌ و زیاتربونی قه‌باره‌ی‌ هاوكارییه‌كانی نێوان رێكخراوه‌كه‌و لایه‌نی عێراقی بۆ خواست.

كه‌عبی رونیشیكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زۆر پێداگره‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی‌ هاوكارییه‌كانی عێراق و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ له‌ دۆخه‌ ناهه‌موار و پڕ مه‌ترسییه‌كاندا ده‌ستی هاوكارییان بۆ هاوڵاتیانی‌ عێراق درێژكردو به‌ ئێستاشه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌ ئه‌ركه‌ مرۆییه‌كانیان به‌ باشترین شێوه‌ به‌تایبه‌ت رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ پێش 2003 و دواتر له‌سه‌ر خاكی عێراق بونی هه‌بوه‌.

ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌و هاوكارییانه‌ به‌ یاسای تۆكمه‌ چوارچێوه‌یان بۆ دابنرێت و هه‌ماهه‌نگی راسته‌وخۆ بكرێت له‌نێوان رێكخراوی كۆچ و حكومه‌تی عێراقی له‌لایه‌ك و حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌كی تر به‌ مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌ دۆسیه‌ی‌ ئاواره‌و كۆچپێكراوان و له‌ عێراق و كۆتاییهێنان به‌ نه‌هامه‌تییه‌كانیان به‌ تایبه‌ت له‌ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی و بگێڕدرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌و زێدی خۆیان و سه‌رله‌نوێ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئاوێته‌ بكرێنه‌وه‌.

كه‌عبی پێشنیاری ئه‌وه‌شی كردوه‌ هه‌ماهه‌نگی بكرێت له‌ نێوان رێكخراوه‌كه‌و حكومه‌تی عێراقی و هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌پێناو رێكخستنی كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره‌ی‌ به‌رفراوان له‌ به‌غدا یاخود له‌ جنێف یان له‌ هه‌ر وڵاتێكی تر به‌ مه‌به‌ستی تیشكخستنه‌ سه‌ر دۆسیه‌ی‌ ئاواره‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی و گرنگی پشتیوانیكردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌و دۆسیه‌یه‌.

به‌ڕێزیان داواشیكرد هه‌رچی له‌ توانادا هه‌یه‌ پشتیوانی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی گۆچ بكرێت كه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌كات و گره‌نتی ئه‌وه‌ بكرێت دۆسیه‌كه‌ نه‌قۆزرێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیگه‌لێكك كه‌ زۆر دوره‌ له‌لایه‌نی مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی نێرده‌كه‌ ستایشی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ داڕشتنی یاسای رزگاربوانی ژن و كچه‌ ئێزیدییه‌كان و زۆرێك له‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ دۆسیه‌ی‌ ئاواره‌بون و رفاندن و ونبون؛ داویه‌تی.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
٤/٧/٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X