لە میانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی زانكۆی سامه‌ڕا.. كه‌عبی: له‌ ئێستا عێراق ئه‌وپه‌ڕی پێوییستی‌ به‌وه‌یه‌ زاناو خه‌ڵكانی‌ به‌ توانا رۆڵی حه‌قیقی له‌ بودنیادنانه‌وه‌ی‌ و سه‌رپێخستنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌رجه‌م كایه‌كاندا بگێڕن

به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی‌ ته‌موزی‌ 2021 پێشوازیكردوه‌ له‌ د.سه‌باح عه‌لاوی سامه‌ڕایی، سه‌رۆكی زانكۆی سامه‌ڕا.

كه‌عبی وتویه‌تی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ رێگه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ خوێندنی باڵایه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ چاودێری ره‌وشی خوێندنی باڵا ده‌كات به‌ تایبه‌ت دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا و پشتبه‌ستن به‌ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له‌ دوره‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌مو وڵاتانی جیهان په‌نایان بۆ بردوه‌ وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ په‌تاكه‌، ئه‌وه‌ی‌ باشه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زانكۆكانی‌ عێراق له‌ ماوه‌یه‌كی ستانداردا توانیویانه‌ خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه‌دا بگونجێنن و گره‌نتی به‌رده‌وامی خوێندن بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی وتوه‌، كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن، رۆڵی هه‌بوه‌ له‌ گرێدانی چه‌ندین دیده‌وانی و كۆبونه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ تاوتوێی خوێندنی تایبه‌ت و به‌رفروانكردنی قه‌باره‌ی‌ وه‌رگرتنی له‌ خوێندنی باڵا، به‌هه‌مان شێوه‌ سوربوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئاره‌زوی رۆڵه‌ خوێندكاره‌كانمان له‌ روی قبوڵكردن و داشكاندنی خوێندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كرێی خوێندن و سوككردنی باری سه‌رشانیان و سه‌رشانی كه‌سوكاریان به‌دیبێنین.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ زانكۆی سامه‌ڕا، تایبه‌تمه‌ندی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه‌ به‌وپێیه‌ی‌ ناوی‌ شارستانیه‌تێكی گه‌وره‌ی‌ ئیسلامی و شاری هه‌ردو ئیمام عه‌سكه‌ری (سڵاوی خوایان لێبێت) هه‌ڵگرتوه‌و زێدی زانیاری و مه‌عریفه‌و مێژوه‌، به‌وپێیه‌ش كه‌ زانكۆیه‌كی تازه‌ دامه‌زراوه‌، توانیویه‌تی له‌ كاتێكی ستانداردا ركه‌به‌ری‌ زانكۆ عێراقییه‌ دێرینه‌كان بكات له‌ روی‌ پێشكه‌وتن و توێژینه‌وه‌و ته‌كنیكه‌وه‌، داواشی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرد، به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رفراوانكردنی له‌ روی ئه‌و زانستانه‌ی‌ تێیدا ده‌خوێندرێن و له‌روی توانای وه‌رگرتنی خوێندكار و داهێنانی توێژینه‌وه‌و زانسته‌ سه‌رده‌مییه‌كان، پشتیوانی ئه‌و زانكۆیه‌ بكات.

به‌ڕێزی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، له‌ ئێستادا عێراق ئه‌وپه‌ڕی پێویستی به‌وه‌یه‌ زانایان و خه‌ڵكانی به‌ توانا، رۆڵی راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان له‌ دروستكردنه‌وه‌یدا بگێڕن، چونكه‌ نه‌ته‌وه‌كان پێش هه‌مو شتێك به‌ زاناكانی ده‌كه‌ونه‌ سه‌رپێی، خوای گه‌وره‌ش تایبه‌تمه‌ندی زیره‌كی داوه‌ به‌ عێراق و ده‌بینیت زۆرێك له‌ زانایانی جیهان عێراقین و زۆرێك له‌ ده‌وڵه‌تان سودیان لێ بینیون، بۆیه‌ پێویسته‌ ژینگه‌یه‌كی باشتریان له‌ وڵاته‌كه‌مان بۆ بڕه‌خسێنین تا به‌ره‌و باشترین و هه‌ستاندنه‌وه‌ی‌ وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌نگاو بنێن، ته‌ئكیدیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت سوربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و زانكۆكانه‌وه‌، سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ په‌ره‌ پێ بدات و كۆنگره‌ رێكبخه‌ن و هانی توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی و داهێنه‌ران بدات.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/٤



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X