لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوتوێی هۆکاری پێشێلکارییە ئەمنییەکان لە شاری سەدر دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە ١/٧/٢٠٢١ لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سازکرد بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی عێراق بەگشتی و پێشێلکاری ئەمنی شاری سەدر بە تایبەتی .

لیژنەکە بڕیاریدا لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرکردە و بەرپرسە ئەمنییەکان میوانداری بکات بۆ دۆزینەوەی هۆکاری پێشێلکارییە ئەمنیەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنیان و لیژنەکەش سەردانی مەیدانی بکات بۆ دەستنیشانکردنی کەمووکورتییەکان .

هەروەها بەژداربوانی کۆبونەوەکە جەختیان کردەوە کە لیژنەی ئاسایش و بەرگری هەمیشە لە هەوڵدانی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمان و هاوڵاتیاندایە .