سەرۆکی لیژنەی دارایی پێشوازی لە پارێزگاری بەغدادەکات بۆتاوتوێکردن لەپڕۆژەکانی پایتەخت لەبودجەی ٢٠٢١  

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەڕڵەمانتار د.هەیسەم جبووری،ڕۆژی سێشەممە ٦/٧/٢٠٢١، پێشوازی کرد لەپارێزگاری بەغدابەڕێز محەمەد جابرعەتابۆ تاوتوێکردن لەپڕۆژەکانی تایبەت بەپایتەختەوە، بەگوێرەی ئەوەی هاتووەلە تەرخانکراوەکاندالەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١.
لەدەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کەلە بارەگای لیژنەی دارایی بەسترا د.جبووری دووپاتی کردەوەلەگرنگی زامنکردنی دادپەروەریانەلەدابەشکردنی پڕۆژەکان بەگوێرەی ڕێژەی نیشتەجێکان وبەگوێرەی پلەی بێبەشبوون بۆ لێوردبوونەوەی پێش ناردنی  بۆوەزارەتی پلاندانان بەوگوێرەیەی کەلیژنەی دارایی سووربوو لەسەری لەدەقەکانی یاسای بودجەدا .
ئەمجالەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرا لەپلانی وەبەرهێنان بۆپارێزگای بەغداوەبەگوێرەی ئەرخانکراوەداراییەکەکەبۆی دانراوە وەپڕۆژەکان کەنیازوایە تەواوبکرێت وەتەواوکردنی دواکەوتووەکان بەگوێرەی کەڵکی وپلەی گرنگیان بەو شێوەیەی کەڕاپەڕینێکی ئاوەدانکردنەوەوخزمەتگوزاری بێنێتەدی گونجاوبێت لەگەڵ قووڵیی شارستانیەت ومێژووی پایتەختدا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

ئەنجومەنی نوێنەران

٦ی تەمووزی ٢٠٢١

 



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X