سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگای زیقار ده‌كات
ئه‌مرۆ 6/7/2021 سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه دكتۆر وه‌لید ئه‌لسه‌هلانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری ئاوه‌ڕۆی زیقار ئه‌ندازیار حه‌یده‌ر ئه‌ئه‌سه‌دی كۆبۆوه
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تاووتوێی پلانی ئاوه‌ڕۆی پارێزگای زیقاریان كرد بۆگرتنه‌به‌ری میكانیزم ورێوشوێنی پێویست و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه له‌پارێزگای زیقاردا.
هه‌روه‌ها ئه‌لسه‌هلانی وتی گرنگه به‌زووترین كات به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی شارۆچكه‌ی ئور بكرێت دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م كه‌موكوڕییه كارگێڕی وهونه‌رییه‌كان،وێڕای ئه‌وه‌ش پلانی ئاوه‌ڕۆی پارێزگای زیقار و كۆمه‌ڵێك كیشه وبابه‌تی ترباسكرا كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵ‌تیاندایه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
٦/٧/٢٠٢١