لیژنه‌ی رۆشنبیری رێوشوێنی ده‌ستكردن به وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری وهه‌مواری یاسای كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری ژماره 49 ی ساڵی 1983 تاووتوێده‌كات
رۆژی چوارشه‌ممه 7/7/2021 لیژنه‌ی رۆشنبیری وگه‌شتوگوزار وشوێنه‌وار له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و شاندی یاوه‌ری تاووتوێی ده‌ستكردن به‌وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری، ودوورله‌بیروقراتی هانی وه‌به‌رهێنه‌ران بده‌ن له‌وكه‌رته‌دا كاربكه‌ن
سه‌رۆكی لیژنه‌كه وئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی له‌میانه‌ی میوانداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار به‌ڕێز زافر مه‌هدی و به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كان به‌ڕێز عه‌بدولقادر سه‌عدی كه‌له‌باره‌گای لیژنه‌كه له‌په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو وتی گرنگه ده‌ستبكرێت به‌پرۆژه گه‌شتیارییه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا، كارئاسانی بۆئه‌و رێكارانه بكرێت كه‌ئاسته‌نگن له‌به‌رده‌م كاری وه‌به‌رهێنه‌راندا .
لیژنه‌كه‌ش تاووتوێی ده‌ستكه‌وته‌كانی ماوه‌ی رابردووی كرد ، كاری ده‌سته‌كه‌ی به‌رزنرخاند له‌وپاره‌یه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه وبۆته هۆكاری وه‌رنه‌گرتی ئه‌ومینحه‌یه‌ی كه ده‌سته‌كه بۆ ته‌واوكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ریده‌گرت، وتیشی كارده‌كه‌ین بۆ هه‌مواركردنی یاسای رێكخستنی كۆمپانیاكان و ئۆفیسه‌كان و ئاژانسی گه‌شتوگوزار ژماره 49 ی ساڵی 1983 به‌وشێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی گه‌شتوگوزاری ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستادا بڕوات .
دوای گوێگرتنی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ورد له‌كاره‌كانی ده‌سته‌كه ، لیژنه‌كه بڕیاریدا نوسراو بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات تا هه‌مواری رێنمایی ومه‌رجه‌كانی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه گه‌شتیارییه‌كان (ئایینییه‌كان ) بۆ شوێنه پیرۆزه‌كان بكات ، داوابكرێت وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری له‌هه‌ندێ رێنمایی به‌ده‌ربكرێت،له‌پێناو پێشوازیكردنی كۆمپانیا وبزنسمانه‌وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆئه‌م كه‌رته زیندووه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌تایبه‌تی پارێزگای نه‌ینه‌وا .
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
چوارشه‌ممه
٢٠٢١/٧/٧