لە چوارەم ساڵیادی ئازادكردنی موسڵ.. كه‌عبی: سه‌ركه‌وتنه‌كه ته‌نها سه‌ربازی نه‌بو، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنی مرۆڤایه‌تی بو به هه‌مو بنه‌ما راسته‌قینه‌كان بۆمانای ئاشتی له جیهان
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چواره‌م ساڵیادی ئازادكردنی شاری موسڵی ئازیز و شكاندنی شكۆی تاقمی داعش و تاوانباری تێدا به‌بیرهێنایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و سهكهوتنهی به‌ده‌ستهات به‌سه‌ر ئه‌و هێزه تاریكپه‌رسته، ته‌نها سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی نه‌بو، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی مرۆڤایه‌تی بو به‌هه‌مو به‌هاو بنه‌ماكانی مانای ئاشتی له جیهاندا.
كه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌وبۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی ته‌موز رونیشیكرده‌وه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان به هه‌مو جۆر و ناونیشانه‌كانیان له سوپا‌و پۆلیس و حه‌شدو پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منیی و عه‌شایه‌رییه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌و كۆمهكییهی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سڤیله‌وه پێشكه‌شكرا، له‌مڕۆدا زیاتر له ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی هێنایه‌دی كه یه‌كه‌میان پاككردنه‌وه‌ی خاكی عێراق بو له پۆخڵه‌واتی كوفر و توندڕه‌وی و دواكه‌وتویی، كه داعش نوێنه‌رایه‌تی دهكردو له‌سه‌ر خاكی دو روباره‌كه شكۆیان شكێنرا، سه‌ركه‌وتنێكی تر بۆ جیهان سه‌لمێنرا عێراق وڵاتێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌توانێت پارێزگاری له خاك و گه‌له‌كه‌ی و تواناكانی خۆی بكات ئەگەر توانای دوژمن به هه‌ركوێ گه‌شتبێت، ده‌ستكه‌وتی سێیه‌میش هه‌ڵماڵینی چاوبه‌ستی هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه بو خۆیان له‌ژێر په‌رده‌ی ئایینی لێبورده‌یی حه‌شار داب‌و، كه ئایین لێیان به‌رییه، جیهان تێكڕا ئه‌م زانیارییانه‌یان له وڵاته بێگهردهكهمانهوه بۆ گوازرایه‌وه.
كه‌عبی رونیشیكرده‌وه، وانه‌ی گه‌وره كه عێراقییه‌كان له‌و شه‌ڕه‌وه وه‌ریانگرت ئه‌وه‌بو، كه گه‌لێكه ده‌توانێت ئه‌ركه ئه‌سته‌مه‌كان به‌جێ بگه‌یه‌نێت و توانای هه‌یه له هه‌مو شه‌ڕێكدا سه‌ربكه‌وێت بەو شەڕهشهوه، كه ڕۆڵه شهریفهكانی ئه‌م وڵاته دژ له گه‌نده‌ڵی ده‌ستیانپێكردوه‌و بوه‌ته هۆی وێرانكردن به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی داعش و هه‌ر شه‌ڕێكی تر وێرانیان كردوه، ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه كه مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، رێ له هه‌ر پێشكه‌وتنێك ده‌گرێت عێراقییه‌كان چاویان تێبڕیوه، لێره‌شدا ئیتر پێویسته هه‌موان جارێكی تر ده‌ست له‌ناو ده‌ست بكه‌ن بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه‌چه‌ند ساڵێكی دورودرێژه ته‌پی كوتاوه‌ته سه‌ر سینه‌ی هه‌موان.
كه‌عبی جارێكی تر داواكاری له‌لایه‌ن ئه‌منییه‌كان دوپاتكرده‌وه له هیچ ناوچه‌یه‌كی عێراق كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنن، رونیشیكرده‌وه، كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه نه‌ده‌هاته‌دی ئه‌گه‌ر قوربانیدانی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانییه‌وه نه‌بوایه‌و خوێنی شه‌هیدان خاكی نه‌ینه‌وای خۆشه‌ویستی پاراوكرد.
به‌ڕێز كه‌عبی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌م ده‌سته‌واژه‌یه كۆتاییهێنا: ره‌حمه‌ت و ره‌زامه‌ندی له رۆحی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان، هه‌مو شانازییه‌ك بۆ پیاوانی بوێری عێراق، كه چاوكراوانه بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان به‌رگری له‌گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/١٠