ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی کارەساتی نەخۆشخانەی حسەینی ‌فێرکردن دەکات وەداوای میوانداریی لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی دەکات

ئەنجومەنی نوینەران لە دانیشتنی چوارەمی لەکژەی یاسادانانی دووەمی لەساڵی یاسادانانی سێهەمیدالەخولی هەڵبژاردنی چوارەمداڕوژی سێشەممە١٣/٧/٢٠٢١، تەرخانکردبۆتاوتوێی ڕۆداوە بەئازارەکەبەسووتانی نەخۆشخانەی حسەینی فێرکردن لەشاری ناسریە وەشەهیدبوونی ژمارەیەک لەهاونیشتمانیەکان و برینداربوونی ئەوانی تر .
لەدەستپێکی دانیشتنەکەدا بەڕێز حەلبووسی گەرمترین سەرەخۆشی کردلەگەلی عێراقی وڕۆڵەکانی پارێزگای زیقار بەگیان لەدەستدانی دەها عێراقی لەوڕووداوەدڵتەزێنه لەنەخۆشخانەی حسەینی فێرکردن لەناسریەتایبەت بە جیاکردنەوەی نەخۆشەکانی فایرۆسی کۆرۆناوە ،لە پاشدائەنجومەنی نوێنەران سوورەتی فاتحایان خوێندەوە بۆبەزەیی پێداهاتنەوەی شەهیدەکانی نەخۆشخانەو شەهیدانی عێراق .
لەوتەناوبڕیەکانی بەڕێزان وخانمانی پەڕلەمانتاراندا ، داوایانکرد لەحکومەت کەبەرپرسی خۆی هەڵگرێت لەپاراستنی گیانی هاونیشتمانیان و‌سنووردانان بۆدووبارەبوونەوەی ئەم جۆرەڕووداوەدڵتەزێنانە ، سەرەڕای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکان لەلیژنەپێکهاتووەکان لەلایەن حکومەتەوە بۆڕای گشتی ، وەداواکردنیان بەگەڕانەوەی قەوارەدانان بۆوەزارەتی تەندروستی بەشێوەیەکی تەواووەناردنی دۆسیەی فەرمانبەرەگەورەکانی بۆ   دادگا، وەئاماژەدان بەلاوازی چاودێری وبەسەریەکدا‌کەوتن و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی دارایی و بەڕێوەبردن لە فەرمانگەکانی حکومەتدا بووەبەهۆی کەمتەرخەمی وناتەواوی .
هەرلەم بارەیەوە ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی دانیشتنەکەیدا کە لەبەشێکیدا دوکتۆربەشیر حەدادجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ‌نوێنەران سەرۆکایەتی کردداوایکرد بەمیواندریکردنی هەردوو وەزیری ناوخۆ وتەندرووستی بۆئاگاداربوونیان لەڕێکارەکانی پاشەڕۆژ بۆڕێگرتن لە دووبارە بوونەوەی ڕووداوەکانی سووتاندن کەلەخەستەخانەکاندا ڕوودەدات،سەرەڕای چاو  پێداخشاندنەوەلەگۆڕانی دەستەڵاتەکانی هەندێک لە وەزارەتەکان بۆپارێزگاکان .
هەروەهابەڕێز سەرۆکی ئەنجومەن فەرمانیدابە میوانداریکردنی لیژنە حکومەتیەکەی بەرپرس لەلێکۆڵینەوەلەڕووداوی سووتاندنەکەی نەخۆشخانەی حسەین سەرەڕای ئامادەبوونی پارێزگاری زیقار بۆزانینی هۆکاری سووتاندنەکان کە لەنەخۆشخانەکان ودەزگا حکومەتیەکاندا ڕوودەدات ، داوایکردلەلیژنەی  تەندرووستی وژینگەڕۆڵی خۆی ببینێ لەچاودێری و بەدواداچوونی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەلەگەڵ لیژنە حکومەتیەکەدا .
لەدواییدا بڕیاردرا لەسەر بەردەوامی دانیشتنەکە هەتا بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە .

 فەرمانگەی راگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣/٧/٢٠٢١