د.بەشیر حەداد: قەیرانی زیقار پێویستی بە بڕیاری سیاسی لە ئاستی دەوڵەت و ئیرادەیەکی راستەقینە لە ئاستی هێزە سیاسی و نیشتمانییەکان هەیە بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخەكه

رۆژی چوارشەممە ١٤/٧/٢٠٢١، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا کە تیایدا سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی تەندروستی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارێزگای زیقار و لیژنەی حکومی کە پێکهاتبوون لە وەزيرانى پلاندانان و ناوخۆ و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و بریکاری وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و پارێزگاری زیقار و ژمارەیەک لە سەرکردە ئەمنی و سەربازییەکان کە تایبەت بوون بە لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار، کە تیایدا گفتوگۆ کرا لە بارەی رووداوەکە و باردۆخی گشتی لەو پارێزگایە.
لە گوتەیەکدا، دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند:”قەیرانی زیقاڕ پێویستی بە بڕیارێکی سیاسی هەیە لەسەر ئاستی دەوڵەت و ئیرادەیەکی راستەقینە لەلایەن تەواوی لایەنە سیاسییەکان و هێزە نیشتمانییەکان، بۆ دەربازبوون لەو بارودۆخە بۆ ئەوەی وێنەکە لەبەردەم هەموولایەن روون بێتەوە و راستیەکان ئاشکرابن.”
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەشی بە پێویستی جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی لیژنە حکومییەکە کرد کە راسپێردراوە بۆ بەدواداچوون بۆ گەیشتن بە راستییەکان و فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی ئیدارەی پارێزگاکە و نەهێشتنى دەستوەردانى لايەنه سیاسییەکان و دابینکردنی سەقامگیری و پێشکەش کرنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.

‎نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎چوارشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢١