لیژنەى مافى مرۆڤ داواى پاراستنى ئاسایشى گرتوخانەى ئەلحوت و لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانى ئاگرەکەى نەخۆشخانەى زیقار دەکات

بەدڵێکى پر لەئازارەوە سەرەخۆشى لە خێزانى شەهیدان و قوربانیانى ئەو نەخۆشانە دەکەین کە لە سەنتەرى کەرەنتینەکراوى تایبەت بە توشبوانى کۆرۆنا کەوتبون، کە بونە قوربانى کەمتەرخەمى و بێدەربەستى، کارەساتى نەخۆشخانەى ئیبن ئەلخەتیبى لە بەغداد بیرهێناینەوە کە لەمساڵدا ڕویداو، دووچارى هەمان نەهامەتى توشبوانى نەخۆشخانەى ئەلحوسەین بون.

ئێمە داواى لێکۆڵینەوەى دەستبەجێ و بەپەلە دەکەین بۆ زانینى هۆکارى ئەو کارەساتە ئازار بەخشە کە دووبارە بوەوەو، جەخت لە لێپرسینەوەو ڕاپێچکردنى ئەوانە دەکەین بۆ بەردەم دادگا کە کەمتەرخەمبون لەکارەکانیان، بەوپێیەى پێشێلکردنێکى ئاشکراى گیانى مرۆڤ و پێشێلکردنى ئاشکراى ئەو بنەمایانە کە دەقە دەستورییەکان لەگەرەنتى کردنى مافەکانى مرۆڤدا ئاماژەى پێداوە، داواش لەلایەن حکومییەکان دەکەین پاڵپشتى پێویست بۆ نەخۆشەکان دابین بکەن و بایەخ بە پاراستنیان بدەن.

خواى گەورە ڕەحم و بەزەیى خۆى بەشەهیدانى نەخۆشخانەى حوسەین و سەرجەم شەهیدانى عێراق ببیەخشێت و شیفاى بریندارەکانیش بدات.

فەرمانەگەى ڕاگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
13/7/2021