سه رۆکی لیژنه ی دامەزراوەکانی کۆمەڵگه ی مەدەنی و پەرەپێدانی پەرلەمانی بەشداری له کۆنگرەی پۆینت عێراق دەکات

بەرواری ١٧/٧/٢٠٢١ ڕۆژی شەممە پەرلەمانتار یۆنادم کەنا سەرۆکی لیژنەی دامەزراوە مەدەنییەکان و گەشەپێدانی پەرلەمانی ، بەشداری کرد لە کۆنفرانسی پۆینت عێراق کە لە هۆڵی وێستگەکە بە هاوکاری ڕێکخراوی پەیوەندی کردنی تواناسازی لاوان ساز کرا .

لە کۆنفرانسەکەدا دانیشتنی دیالۆگ لەسەر پەرلەمان و کرانەوە بەڕووی ڕای گشتی و کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان و وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان لە ڕێگەی دانانی یاسا و پیادەکردنی ڕۆڵی چاودێری لەخۆ گرت .

سەرۆکی لیژنەکە باسی لەڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران کرد لەپەیوەندیکردن لەگەڵ هاوولاتیان لەڕێگەی نوسینگەکانی ئەنجومەن لەپارێزگاکان و لیژنەکانی پەرلەمان ، هەروەها جەختی کردەوە لە ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەبنیاتنانی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران و پێشکەشکردنی پێشنیار و بۆچوون و لێکۆڵینەوەکان لەیاساداناندا .