له‌میانی سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ باره‌گای هێزه وشكانییه‌كان.. كه‌عبی ته‌ئكید له پێویستی پشتیوانی هێزه وشكانییه‌كان و به‌هێزكردنی رۆڵی له سه‌پاندنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و قوڵكردنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات كرده‌وه
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ته‌موزی 2021، به یاوه‌ری سه‌ید محه‌مه‌د ئال حه‌یده‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و سه‌لام شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و هۆڕه‌كان، سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ باره‌گای هێزه وشكانییه‌كانی عێراق ئه‌نجامداو فه‌ریق روكن قاسم محه‌مه‌د ساڵح ئه‌لمحه‌مه‌دی، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی باڵای تر له پێشوازییاندا بون.
كه‌عبی ستایشی ئه‌و رۆڵه تایبه‌ته‌ی كرد هێزه وشكانییه‌كان به ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌وه له پاڵه‌وانێتی ئازادكردنی خاكی عێراق له چه‌ته‌كانی داعشی تیرۆریست و پاراستنی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه ده‌یگێڕن كه پێیان راده‌سپێردرێت. هاوكات ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه كه رۆحی پاكی خۆیان بۆ به‌رگری له خاك و گه‌له‌كه‌ی خۆیان به‌خشی، داواشی له خوای به‌رزو به توانا كرد ره‌حمه‌تی خۆی بڕژێنێت به‌سه‌ریانداو سه‌بوری كه‌سوكاریان بدات.
كه‌عبی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، كه هێزه وشكانییه‌كان، بڕبڕه پشتی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوپایه به‌وپێیه‌ی كۆڵه‌كه‌و هێزی كۆنترۆڵكه‌ری خاكه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له ده‌ستپێكدا ئه‌وپه‌ڕی گرنگی به به‌ره‌وپێشبردنی توانای هێزه ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و پێكهاته‌نه‌یان كه په‌یوه‌نددارن به خاكه‌وه، ده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌كانی داهاتودا، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌رتانه ده‌كات كه ئۆپه‌راسیۆنی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له به‌شێكی وته‌كانیدا به‌ڕێز كه‌عبی باسی له‌وه‌شكرد، له‌مساڵداو له‌كاتی تاوتوێكردنی بودجه، به‌هۆی گرنگی له‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ژیاندا، هیچ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك له بڕه پاره‌ی داموده‌زگای ئه‌منی كه‌منه‌كرایه‌وه، چونكه وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه یان ژیانێكی سروشتی بونی نابێت تاكه‌كان یاخود ده‌وڵه‌ت بیگوزه‌رێنن ئه‌گه‌ر ژینگه‌یه‌كی سه‌قامگیری ئه‌منی فه‌راهه‌م نه‌كرێت، داواشیكرد فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، گرنگی گه‌وره به پشتیوانی هێزه وشكانییه‌كان بدات و رۆڵیان به‌هێزتر بكات له پاراستنی سنوره‌كان و سه‌پاندنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و سه‌قامگیری له به‌غداو پارێزگاكان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/١٨