پرسەنامەی د.بەشیر حەداد، بە بۆنەی گیان لەدەستدانی حاجی عەلی گەردی

بەڕێزان/ بنەماڵەی حاجی عەلی گەردی…

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی گیان لەدەستدانی (حاجی عەلی حاجی بارۆ گەردی)مان بیست، کە بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە مزگەوتی (حاجی بارۆ گەردی) لە شاری ھەولێر بەشێکی زۆری جەستەی سووتا و دواجار کۆچی دوایی کرد.
حاجی عەلی گەردی، گەنجێکی دیندار و خەمخۆری مزگەوت و لە بنەماڵەیەکی ئایینپەروەر بوو.
رووداوی گیان لەدەستدانی حاجی عەلی گەردی، رووداوێکی دڵتەزێن و ھەواڵێکی ناخۆش بوو، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و خزمان و تەواوی ھاوڕێ و دۆستانی دەکەین.
ھیوادارین خودای مەزن بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووریش بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.

‏‎ إنا لله وإنا إليه راجعون

‏‎ د.بەشیر حەداد
‏‎ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‏‎‏‎ دووشەممە ٢٠٢١/٧/١٩