د.بەشیر حەداد، کردەوە تیرۆرستییەکەی شاری سەدر ئیدانە دەکات و داوا دەکات حکومەت پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەمنی دا بکات

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندی کردەوە تیرۆرستییەکەی شاری سەدری ناوەڕاستی شاری بەغدای ئیدانە کرد، کە ھاووڵاتیانی بێ تاوانی کردە ئامانج و بەھۆیەوە چەندین کەس بوونە قوربانی.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو کردەوە ترسنۆکانەی سەرکۆنە کرد، و جەختیشی کردەوە لەوەی کە پێویستە حکومەت ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تیرۆرستییە بدۆزێتەوە و ئاشکرایان بکات و پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیانیش لە ئەستۆ بگرێت.
حەداد، داواشی کرد کە پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەمنی دا بکرێت و کەسانی کەمتەرخەم بە توندی سزا بدرێن و رێکاری توندیش لەلایەن ھێزە ئەمنی و ھەواڵگرییەکانەوە بگیرێتە بەر بۆ ئاشکرا کردنی شانە نووستووەکانی تیرۆرستان و چارەسەر کردنی کێشە ئەمنییەکان.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ١٩ /٧/ ٢٠٢١